عێراقچی : بەشی دژواری وتووێژەکان لە ڤیەنا هێشتا ماوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397802-عێراقچی_بەشی_دژواری_وتووێژەکان_لە_ڤیەنا_هێشتا_ماوە
جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانیی بەشداربوو لە دانوستانەکانی ڤیەنا گوتی هێشتا بەشی دژواربی دانوستانەکان ماوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2021 06:28 Asia/Tehran
  • عێراقچی : بەشی دژواری وتووێژەکان لە ڤیەنا هێشتا ماوە

جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانیی بەشداربوو لە دانوستانەکانی ڤیەنا گوتی هێشتا بەشی دژواربی دانوستانەکان ماوە .

سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانیی بەشداربوو لە دانوستانەکانی ڤیەنا لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی ئێن ئێچ کەی جەختی کردەوە دانوستانەکانی ڤیەنا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە رێککەوتن نزێک بووەتەوە و دانوستانکاران بڕیاریانداوە لەم دەورەیەدا ، نەک هەر بۆ راوێژی زیاتر بەڵکوو بۆ بڕیاردان کۆتایی بێنن . 

 جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوای خواست دانوستان لە دەورانی حکومەتی ئێستادا کۆتایی بێت و تەنانەت بکەوێتە بواری جێبەجێکران .

 عێراقچی جەختی کردەوە پاراستنی بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر گرنگە .

 ناوبراو لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران گوتی : ئەو زۆر واقع بین و مەنتقیە و هەڵوێستی ئێران تەنانەت دوای گۆڕانی حکومەتیش نایەتەگۆڕان .