-
مێرووەکان؛ سیسرک
تهمووز 28, 2025 12:03سیسرک گیانەوەرێکی بێ بڕبڕەدارە و لە کۆمەڵەی مێرووەکاندایە، یەکێکە لە بووونەوەرە سەرەتاییەکان و بە درێژایی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن ساڵە بوونی هەیە، نشینگەکەی وڵاتە جیاوازەکانی هەموو کیشوەرەکان دەگرێتەوە جگە لە بەستەڵەکی باشوور، جێگەی ژیانکردنیشی لە ناوچەی تاریک و پیس و شێداردایە، هەروەها شێوازی ژیانکردنی تاکەکان دەکرێت بەتەنها بێت یاخود دەکرێت پێکەوە کۆمەڵەی تایبەت بەخۆیان درووست بکەن.
-
مێرووەکان وەک ناوەندە گرنگەکانی زنجیرەی بایۆتیک
تهمووز 19, 2025 10:27مێرووەکان بە زیاتر لە یەک ملیۆن جۆریان بەربڵاوترین گرووپی گیانلەبەرانی سەر زەوین و لە زۆربەی ژینگاکان لەوانە دارستانەکانی هیرکانیا و کێڵگە برینجییەکانی دەڤەری مازندەرانی باکووری ئێراندا هەن. پێکهاتەی جەستەیی بەهێز و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەدا، مانەوەی مێرووەکان مسۆگەر کردووە.