-
گرووپی دی هەشت خوازیاری ئاگربڕی خێرا لە غەززە بوو
حوزهیران 10, 2024 11:20وەزیرانی دەرەوەی هەشت وڵاتی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئابووریی هەشت وڵاتی ئیسلامی ناسراو بە دی هەشت، خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و دامەزرانی ئاگربڕی خێرا، هەمیشەیی و بێ شەرت و مەرج لە غەززە بوون.
-
پزشکانی بێسنوور: باروودۆخی نەخۆشخانەی ئەقسا لە غەززە مۆتەکەیەکی تۆقێنەرە
حوزهیران 10, 2024 11:15ڕێکخراوی پزشکانی بێسنووری باسی ڕەوشی نالەبار و دڵتەزێنی نەخۆشخانەکانی غەززە و لە سەروویانەوە دوو نەخۆشخانەی ئەقسا و ناسری کردووە لە بەر پەلامارە خوێناوییەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای نوسەیرات.
-
ناوەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیراتی شەرمەزار کرد
حوزهیران 10, 2024 10:15ناوەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا جەنایەتە تۆقێنەرەکەی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی بە تووندی شەرمەزار کرد.
-
ئاگربڕ تەنیا ڕێگای ڕزگارکرانی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلییە
حوزهیران 10, 2024 09:45کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئاگربڕیان بە تەنیا ڕێگای ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی زانی و وتشیان کە ئاگربڕ زیاتر بە سوودی تێلاڤیڤە، لەبەر ئەوەی کە بە درێژەپێدرانی شەڕ، حیزبوڵڵا مەترسییەکی زیاتر لە سەر ئیسراییل درووست دەکات.
-
کەنعانی: ئیسراییل و ئەمریکا دۆڕاوی سەرەکیی مەیدانی جەنگی غەززەن
حوزهیران 10, 2024 09:15وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران وتی: دۆڕاوی گەورەی مەیدانی شەڕی غەززە جگە لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە هەموو ئیمکاناتی سەربازی و دزە و دەسەڵاتی سیاسییەوە کە هەیەتی، حکومەتی ئەمریکایە.
-
بۆرێل: ئەم گۆمە خوێنەی غەززە دەبێ خێرا ببڕێتەوە
حوزهیران 10, 2024 08:45ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیرات ڕاشکاوانە رایگەیاند کە ئەم گۆمە خوێنەی لە غەززە وەڕێخراوە، دەبێ خێرا کۆتایی بێت و ببڕێتەوە.
-
ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە کاتی پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا
حوزهیران 10, 2024 08:45کەناڵی ئەلمەیادین باسی شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هیزەکانی خۆڕاگری و داگیرکەرانی زایۆنی کرد لە دەوروبەری ئۆردوگای بەلاتە کە لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس هەڵکەوتووە.
-
ژماری شەهیدانی غەززە سنووری ٣٧ هەزار کەسی تێپەڕاند
حوزهیران 10, 2024 07:45وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و هەشتا و چوار کەس.
-
گۆتێرێش: شەڕی غەززە خوێناویترین شەڕ بووە بۆ فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان
حوزهیران 09, 2024 09:00سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی تووندی گرت لە زۆربوونی ژماری قوربانیانی شەڕی غەززە.
-
پێداگریی هەنییە لە سەر بەردەوامیی بەرگریی خۆڕاگری لە مافەکانی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی
حوزهیران 09, 2024 08:45سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێیداگرت؛ خۆڕاگریی فەلەستین بەردەوام دەبێ لە برگری کردنی لە مافەکانی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی.