خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ئامانجێکی ستراتژیکی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە درۆن پێکا.
کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا؛ لە ئانوساتەکانی بەرەبەیاندا و لە پەلامارەکانی سوپای تیرۆر، ١٨ کەس لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە شەهید بوون.
میدیا ئیسراییلییەکان باسی زرینگانەوەی ئاژیری وشدار لە شاری "کریۆت"یان کردووە کە لە باکووری حەیفا هەڵکەوتووە و هەروەها بیسترانی دەنگی چەن تەقینەوەیەکی هەژێنەریش.
"شەمەندەفەری هاودڵی" راپۆرتێکە سەبارەت بە هاودڵی و هاوپشتیی خەڵکی ئێران لەگەڵ خەڵکی غەززە.
خەلیل ئەلحەییە یەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر داکۆکی دەکات لە دز و چەتەکان و ئەو هەوڵانەی دەدرێ بۆ دزینی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە.
بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قەڵاچۆکرانی تازەی فەلەستینییەکان بە دەستی سوپای داگیرکەر لە باکووری کەرتی غەززە پێیداگرت کە ئەم کوشت و کوشتارە سەلمێنەری بە ئەنقەست ژینۆسایدکردنی زایۆنییەکان و دەسکەوتی ڤیتۆکەی ئەمریکایە.
دیوانی نێودەوڵەتی داد ئەمڕۆ بڕیاری گرتنی دەرکرد بۆ بنیامین نەتانایهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی پێشووی ئەم ڕژێمە.
ژێدەرە فەلەستینییەکان باسی زۆر بوونی ژماری شەهیدانی دوو جەنایەتی ئەمدواییەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە و گەیشتنی بە ٨٨ کەسیان کردووە.
ئەمیرسەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولان و چالاکییەکانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لەو ناوچەیە، داگیرکەریی بەئەژمار دێ.
ماجد بامیا، نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن ئەمریکاوە پێی داگرت؛ ئەمریکا سەلماندی کە هاوبەشی جەنایەت و تاوانکاریی زایۆنییەکانە.