سەرۆکی نووسینگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەشداری لە ھەڵبژاردن دەبێتە ھۆی یەکگرتنی نێوخۆیی و پتەو بوونەوەی دەستەڵاتی ئێران لە ئاستی ناوچەکەو جیھاندا.
بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران ھەتا کاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژ کرایەوە.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا باسی بەشداریی شکۆمەندوبەربڵاوی ئێرانییەکانی دانیشتووی عێراقی کرد لەسیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: مافی چارەی خۆنووسین گرینگترین مافێکە کە جەماوەری ئێران لە سای شۆڕش بەدەستیان ھێناوە.
ئامادە بوونی بەربڵاوی بەرپرسان و کەسایەتییە دەوڵەتی و لەشکرییەکان لە بنکەکانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ١٤٠٠
کەمینیە ئایینییە جۆربەجۆرەکان لە ئێران ھەروەک شارومەندانی دیکەی ئێران بەشداریی ھەڵبژاردنەکانیان کردووە.
مەھدی شوشتەری سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان جەختی کرد: لە بنکەکانی تایبەت بە ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان و گەرم گوڕ بەدی دەکرێت.
بەشداری بەربڵاوی جەماوەری ئێران لە یەکەم ساتەکانی دەستپێکی دەنگوەرگرتن لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ١٤٠٠ لە سەرتاسەری وڵات
سندوقەکانی دەنگ دانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە بەغداو بنکەکانی دیکە لە شارە جۆربەجۆرەکانی باکوورو باشووری ئەم وڵاتە چالاکییان دەست پێ کردووە.