درێژکرانەوەی ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397709-درێژکرانەوەی_ماوەی_دەنگوەرگرتن_لە_سەرتاسەری_ئێران
بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران ھەتا کاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژ کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2021 13:51 Asia/Tehran
  • درێژکرانەوەی ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران

بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران ھەتا کاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژ کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران ئەمڕۆ ھەینی لەم ئاگاداری نامەیەی دا ڕایگەیاند: بە ڕەزامەندی وەزیری نێوخۆی ئێران، ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران ھەتا کاتژمێر حەوتی ئێوارە درێژ کراوەتەوە.

لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.