بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397699-بەڕێوە_چوونی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆمارەتیی_ئێران_لە_عێراق_دا
سندوقەکانی دەنگ دانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە بەغداو بنکەکانی دیکە لە شارە جۆربەجۆرەکانی باکوورو باشووری ئەم وڵاتە چالاکییان دەست پێ کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2021 07:23 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە عێراق دا

سندوقەکانی دەنگ دانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە بەغداو بنکەکانی دیکە لە شارە جۆربەجۆرەکانی باکوورو باشووری ئەم وڵاتە چالاکییان دەست پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە ١٤ بنکەی نەگۆێزو بگوێز لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق داگری باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداو سەرکۆنسولگەرییەکانی ئێران لە شارەکانی نەجەف، کەربەلا، بەسرە، ھەولێرو سلێمانی دەستی پێ کراوە.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا پێشتر لە بەیاننامەیەک دا باسی وردیاتی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە عێراق لەوانە ژمارەی بنکە نەگوێزو بگوێزەکانی دەنگوەرگرتن و کاتژمێری ئامادە بوونی خەڵک لەو بنکانەی کرد بوو.

بە پێی دەم ڕاپۆرتە، تەواوی شارومەندانی ئێرانی کە تەمەنیان لانیکەم دەبێ ١٨ ساڵی تەواو بێت، مافی بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنیان ھەیەو داوا لە ھاوڵاتیانی ئێرانی کراوە کە بە ڕەچاوکردنی تۆکمەوتەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە تایبەت بەکار ھێنانی دەمامک و لەبەرچاوگرتنی مەودای جەستەیی لە بنکەکانی دەنگداندا ئامادە بن.