وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : باشترە ئەڵمانیا داوای لێبوردن لە گەلانی ئێران و عێڕاق بکات.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە،بایکۆتی بەسەر ١٣ دامەزراوەو ١٥ کەس لە یەکێتیی ئەورووپا و ٨ بەرپرسی بەریتانی دا سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەندێک که سایەتی و دام ودەزگاکانی یه کێتیی ئەورووپا و ڕژیمی بەڕیتانیای خستە بەر بایکۆت و سزادان.
تایبەتەبەرنامەیەک لەسەر پیلانگێڕی بۆ رفاندن و دادگەییکردنی حەمید نووری لە بەرپرسانی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی سوید ، بۆتەماشای ئەو بەرنامەیە دووشەمە ١٦ی ژانویە ٢٠:٢٠ بە کاتی هەولێر چاوتان لەسەر شاشەی سەحەر بێت.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانه کردنی بڕیارنامە دژه ئێرانییەکەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوه یەکگرتووەکان، بە کردەوەیەکی دژه ئێرانیی دەستەیەکی بچوکی وڵاتانی ڕۆژئاوای زانی و بە تەواوی ڕەتی کردەوە.
وەزارەتی دەرەوه له بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانه کردنی کردەوه تێرۆریستییەکانی شارەکانی ئیزه ، ئەسفەهان و مەشهەد ، جەختی لەوە کردەوه کە : بێ گومان بێدەنگییە به ئەنقەستەکەی برەوپێدەرانی بیانیی ئاژاوەو توندوتیژی له ئێران له بەرامبەر ئاشکراترین ھەنگاوی تیرۆریستی لە چەند شارێکی ئێراندا ھیچ دەرەنجامێکی بێجگە لە هاندانی تیرۆریستان و بەهێزکردنی تیرۆر لە ئاستی جیھاندا لێ ناکەوێتەوە.
باڵوێزی کۆماری ئازەربایجان لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، سەپاندنی سزای بەسەر کۆمەڵێک لە کەسایەتی و دامودەزگاکانی کەنەدی ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی حکومەتی ئالبانیا له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران،بڕیاری ئەو وڵاته بۆ پچڕاندنی پەیوەندییه سیاسییەکانی له گەڵ تاراندا له سەر ئەو جۆره بانگەشه بێ بنەمایانە به کردەوەیەکی بێ تەگبیرانەو بە دوور لە تێبینیی لە ڕووی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانەوە زانی.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سەرداری سپەھبۆدی شەھید «قاسم سولەیمانی» بەردەوام لە ئاراستەی سیاسەتە بنەماییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتی دانی دامەزرانی سەقام و ئاشتی لە ئاستی ناوچەکەو جیھان دا ڕۆڵێکی کارای گێڕا.