ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i436977-ئێران_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_غەززەی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، خولی تازەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی بێدەرەتانی غەززە و کوشت و کوشتاری خەڵکی مەدەنی فەڵەستینی لەوان ژنان و منداڵانی بە توندی شەرمەزار کرد کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆی خۆراک و دەرمانی ئەم کەرتە بە چرا سەوزی ئەمریکا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 18, 2025 11:45 Asia/Tehran
  • ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، خولی تازەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی بێدەرەتانی غەززە و کوشت و کوشتاری خەڵکی مەدەنی فەڵەستینی لەوان ژنان و منداڵانی بە توندی شەرمەزار کرد کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆی خۆراک و دەرمانی ئەم کەرتە بە چرا سەوزی ئەمریکا.

ئیسماعیل بەقایی ئەم پەلامارانەی لە درێژەی جەنایتی ژینۆساید و پاکتاوکردنی نەژادی لە فەڵەستینی داگیرکراودا زانی و بە پێداگری لەسەر پێویستی هەست بە بەرپرسیارەتی کردنی هەموو حکوومەتەکان و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو کۆتایی هێنان بە ژینۆساید وئەم جەنایەتانەی دەرهەق بە مرۆڤایەتی لە غەززە دەکرێ، وشداریشی دا لە حاند بێدەنگە کردن و بێ هەڵوێستی بەرامبەر بنبپێکرانی بەرچاو و بێوێنەی یاسا و ڕێسا  نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە و دواهاتە کارەساتبارەکانی ئەم ڕەوشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها خوازیاری هەنگاوی جددی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی بوو بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەڵەستین و هەروەها ڕاگێڕدرانی یارمەتی چەکەمەنی و هەر چەشنە داکۆکی دراوی و ئابووری لە ڕژێمی داگیرکار.