ئێران: تۆمتدان لە وڵاتانی سەربەخۆ برەوپێدانی یاساشکێنییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435171-ئێران_تۆمتدان_لە_وڵاتانی_سەربەخۆ_برەوپێدانی_یاساشکێنییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو تۆمەتانەی ئەمریکا دەیخاتە پاڵی کوبا و هەروەها سەر لە نوێ دانانەوەی ناوی ئەم وڵاتە لە لیستی حکومەتەکانی بەناو پشتیوانی تیرۆریزمی بە کردەوەیەکی نابەجێ، بێ بنەما و ڕەتکراوە وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2025 13:40 Asia/Tehran
  • ئێران: تۆمتدان لە وڵاتانی سەربەخۆ برەوپێدانی یاساشکێنییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو تۆمەتانەی ئەمریکا دەیخاتە پاڵی کوبا و هەروەها سەر لە نوێ دانانەوەی ناوی ئەم وڵاتە لە لیستی حکومەتەکانی بەناو پشتیوانی تیرۆریزمی بە کردەوەیەکی نابەجێ، بێ بنەما و ڕەتکراوە وەسف کرد.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە کاردانەوە بە زیادکرانی سەر لە نوێی ناوی کوبا بە لیستی وڵاتانێک کە ئەمریکا بانگەشە دەکات پشتیوانی تیرۆریزمین، وتی: کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لەم چەشنە لیست و پێڕست سازکردنە بێ بنەما و سەرەڕۆیانەیە و ناوزڕاندنی وڵاتانی سەربەخۆ وەکوو ئامرازێک بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەتی دەرەوەیی، شتێکی تازە نییە و خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە.

 بەقایی ئەو چەشنە کردەوانەی دژ بە بنەما و پرەنسیبەکانی مافە نێودەوڵەتییەکان و بە بیانوێک زانی بۆ داسەپاندنی بایکۆتگەلی یەکلایەنە و زاڵمانە بە سەر گەلانی سەربەخۆدا وتیشی: وەها کردەوەگەلێکی یەکلایەنە لە لایەن وڵاتێکی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاساییش نەک هەر دەبێتە هۆی بنپێکرانی مافە بنەڕەتییە مرۆییەکانی خەڵکی کوبا بەڵکوو بە مانای لاوازکردنی زیاتری سەروەریی یاسا لە ئاستی نێودەوڵەتیدایەوە و پێویستە بەرەوڕووی نەیارەتیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببێتەوە. ترەمپ سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا بڕیارەکەی جۆ بایدنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە سەبارەت بە سڕینەوەی ناوی کوبا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزمی هەڵوەشاندەوە.