وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دامەزرانی پەیوەندی لەنێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی بە توندی ئیدانە کرد.
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتەچەکەمەنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی ، ئەمریکیەکان میکانزیمی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دەقۆزنەوە و کەڵکاژۆی لێ دەکەن.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی بۆ بەرنگار بوونەوەی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکاو پاراستنی ئاسایشتی ناوچەکە، بە گرینگ زانی.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە مەترسیی تیرۆریسم بۆناوچەی رۆژاوای ئاسیا جەختی کردەوە ، ئێران و عێراق دەبێ ھەمیشە لە بەرامبەر ھەڕەشە ئاسایشیەکانی گروپە تیرۆریستیەکان لەوان داعش وریایی و ئامادەییان ھەبێ .
یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی ئەفغانستان لە سەر پێویستیی خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی پەسەند کراوە ئابوورییەکانی نێوان تاران و کابۆل پێی داگرت.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی پێنجەمین ساڵگەڕی گرێدرانی ڕێککەوتنی بەرجام، (١٤ی ژوئیەی ٢٠١٥) جەختی کرد لە سەر ھەڵوێستی لێبڕاوانەی تاران بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە زێدەخوازی و ھەڵس و کەوتێکی نابەرپرسانە.