باڵیۆزی فەڕەنسە لە تاران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390319-باڵیۆزی_فەڕەنسە_لە_تاران_بانگکرایە_وەزارەتی_دەرەوە
بە دوای ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی روحوڵڵای زەم بەیاننامەی دەرکرد ، باڵیۆزی فەرەنسە بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2020 15:27 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی فەڕەنسە لە تاران  بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە

بە دوای ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی روحوڵڵای زەم بەیاننامەی دەرکرد ، باڵیۆزی فەرەنسە بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، فیلیپ تیەبوو باڵیۆزی فەرەنسە لە تاران لە لایەن یاریدەرەی وەزیر و بەڕێەوەبەری گشتیی ئەوروپا ی وەزارەتی دەرەوە بانگکرا و ناڕەزایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ راگێنرا . 

بەرلەوەش باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بۆ ناڕەزایەتی بە بەیاننامەی رۆژی رابردووی یەکیەتی ئەوروپا بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران . 

روحوڵڵا زەم لە سەرلقە میدیاییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تاوانی سیخوڕی ، ئاشکراکردنی جموجۆڵی فەرماندەرانی باڵای سەبازیی بە تایبەت سردار قاسم سولەیمانی ، ھاریکاری لە گەڵ ئەمریکا بە دوای توندکردنی بایکۆتەکانی دژی ئێران و فێرکردنی شێوازەکانی سەرھەڵدانی توندوتیژانە ، رۆژی شەممە لە سێدارە درا .