ناڕەزایەتی ئێران بە ھەڵوێستی یەکیەتی ئەوروپا لەسەر ئیعدامی روحوڵڵا زەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390313-ناڕەزایەتی_ئێران_بە_ھەڵوێستی_یەکیەتی_ئەوروپا_لەسەر_ئیعدامی_روحوڵڵا_زەم
باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەیاننامەی رۆژی رابردووی یەکیەتی ئەوروپا بانگکرایە وەزاڕەتی دەرەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2020 11:16 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی ئێران بە ھەڵوێستی یەکیەتی ئەوروپا لەسەر ئیعدامی روحوڵڵا زەم

باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەیاننامەی رۆژی رابردووی یەکیەتی ئەوروپا بانگکرایە وەزاڕەتی دەرەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، باڵیۆزی ئاڵمان لە تاران بە دوای بەیاننامەی دەستتێوەردەرانەی یەکیەتی ئەوروپا لە بارەی ئیعدامی روحوڵڵا زەم بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگکرا و ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن یاریدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای وەزارەتی دەرەوە بە ناوبراو راگێندرا . 

بەرپرسی نوێنەرایەتی باڵیۆزخانەی فەڕەنسە لە تارانیش بڕیارە ئەمڕۆ بانگ بکرێتە وەزارەتی دەرەوە . 

روحوڵڵا زەم لە سەرلقە میدیاییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تاوانی سیخوڕی ، ئاشکراکردنی جموجۆڵی فەرماندەرانی باڵای سەبازیی بە تایبەت سردار قاسم سولەیمانی ، ھاریکاری لە گەڵ ئەمریکا بە دوای توندکردنی بایکۆتەکانی دژی ئێران و فێرکردنی شێوازەکانی سەرھەڵدانی توندوتیژانە ، رۆژی شەممە لە سێدارە درا .