سەرۆک کۆماری تورکیا باسی قۆڵبەست کرانی ئەندامێکی باڵای تاقمەکەی «فەتحوڵڵا گوێلەن»ی کردووە لە ئاسیای ناوەڕاست لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی توزکیا«میت» لە ھەندەران.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی ئەوەی کردووە کە ،ھێزەکانی ھەواڵگری و ئاسایشتیی سوپای ئەم وڵاتە لە درێژەی ھێرشەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی عێراق حەوت ئەندامی دیکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی کوشتووە.
ھێزەکانی سوپای تورکیا لە درێژەی مۆڵ درانی نایاسایی ھێزەکانی لە بەشگەلێکی خاکی باکووری عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکی دەرەوەی سنووردا دو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشت.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بە پەسەندکردنی یاسایێک ڕایگەیاند بەکارهێنانی هێماکانی پەکەکە لەو وڵاتە قەدەغەیە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، بەهیچ شێوەیەک نابێت خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و سنورەکانی ببنە سەرچاوەی هەڕەشە و هێرش دژی وڵاتانی دراوسێ و داوا لە پەکەکە دەکات ڕێز لە دەسەڵاتداری شەرعی هەرێمی کوردستان بگرێت.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبلێکیان لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێر کردە ئامانج و بەوهۆیەوە 2 کەس لە ھێزەکانی پەکەکە کوژران و کەسێکیشیان بریندار بوو .
ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە درێژەی ھێرشە نایاساییەکانی بۆ سەر باکووری عێراق، پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتەی کوشت.
کەناڵی ڕووداو بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک باسی تێکھەڵچوونی نێوان سوپای تورکیاو چەکدارانی پەکەکەی کرد لە ھەرێمی کوردستان.
فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندێکی ناحیەی هەڵشۆی سەربە قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج، چوار سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران.
دواى ئهوهى ئهمڕۆ پهرلهمانتارێکى ئهڵمانى له فڕۆکهخانهى ههولێر دهستگیرکرا، شاندێکى دووکهسى لهنێو فڕۆکهخانهکه دهستگیرکران که ئهندامى ڕێکخراوى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى بهرگرى لهماف و ئازادیهکان بوون.