بە قسەی میت : بەرپرسی ئاکادیمیای مەشقی سەربازیی YPG لە قامیشلۆ کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410608-بە_قسەی_میت_بەرپرسی_ئاکادیمیای_مەشقی_سەربازیی_ypg_لە_قامیشلۆ_کوژرا
دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیدیعا دەکات محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2022 02:41 Asia/Tehran
  • بە قسەی میت : بەرپرسی ئاکادیمیای مەشقی سەربازیی YPG لە قامیشلۆ کوژرا

دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیدیعا دەکات محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ کوژرا.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا یەکشەممە 21-8-2022 رایگەیاند، محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئاکادیمیای هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا لە شاری قامیشلۆ کراوەتە ئامانج.  

ئاماژەی بەوەش کردووە،  محێدین گولۆ، رۆڵی هەبووە لەو هێرشانەدا کە کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە، لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن".