ڕژیمی زایۆنیستی لە دووسەدو سی و شەشەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی بەردەوامی خەڵکی غەزەدا لە شەوی ڕابردوەوە تاکوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتەیان تۆپباران و بۆردومان کردەوە.
ڕژیمی زایۆنیستی لە بەردەوامی دڕندەکاری و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی کەرتی غەزەدا بەهۆی دەیان پەلاماری ئاسمانی و تۆپبارانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە هەروا درێژە دەداتە قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و گەمارۆدانیان.
سەرۆک کۆمارانی ڤینێزۆئیلاو کولومبیا دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی رژیمی زایۆنیستی لە کەمپی پەرتەوازەو ئاوارەکانی شاری ڕەفەح"یان بە قەڵاچۆ پێناسە کردوو ڕەخنەیان گرت لە بێ هەڵوێستی زلهێزەکانی جیهان و ڕانەگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانە.
ئەندامێکی بزوتنەوەی حەماس دوێنێ پێداگری کرد کە بەردەوامکردنی شەڕ لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕەنگە ببێتە هۆی گرتنی زایۆنیستیکی زۆرتر لەلایەن خۆراگری فەلەستین"ەوە لە کەرتی غەزە.
فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی مانگی سوور ئەمڕۆ چوارشەم خوازیاری ئاگربڕو مۆڵەتی بردنی بەبێ مەرجی یارمەتی مرۆییانە بوو، بۆ غەزە.
ناڕەزایەتی ژومارەیەک دژبەری پەلامارەکەی ئەمدوایانەی زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح لەبەردەرکی باڵوێزخانەی ئەو ڕژیمە لە پیتەختی میکزیک بە چوونی پۆلیس بۆ ئەو شوێنە توندو تیژی لێکەوتەوە.
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەدژی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەڕێوە چوو.
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا وتی: مادرید وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بەفەرمی ناسیوە.
جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی ناکرێ ئیتر لەوە زۆرتر ڕژیمی زایۆنیستی پارێزراو بێ و هاوکات خوازیاری پارێزگاری لە گیانی خەڵکی سڤیل"یش بوو.
میدیا زایۆنیستیەکان ڕایانگەیاند کە سێزدە کەس لە چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لەمیانەی ڕوداوێکی هەواڵگری لە شاری ڕەفەح"ی باشوری ئەو کەرتە کوژراون و بریندار بوون