-
سوپای یەمەن گەیشتە دەروازەی باشووری شاری تەعز
تشرینی یهکهم 13, 2026 19:32ژێرە میدیاییەکان ڕاپۆرتیان داوە هێزەکانی سوپای یەمەن لە چەند میحوەرەوە خۆیان گەیاندووەتە نزیکی شاری تەعز و هاوکات لەگەڵ ئاراستەکردنی پێشنیارەکەی سەنعا سەبارەت بە ڕادەستکرانی ئاشتییانەی شار پێشڕەویی مەیدانیان لە بەرەکانی بابولمەندەب و لەحەج هێڵەکانی پشتیوانیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە عەرەبستانی خستۆتە مەترسییەوە.
-
بارزانی: هێزەکانی کوردی دژبەری ئێران بە جموجۆڵی نابەرپرسیارانەیان هەرێمی کوردستانیان خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە
تشرینی یهکهم 13, 2026 19:31سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ڕەخنە لە کردەوە و ئاکاری گرووپە کوردەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: جموجۆڵی نابەرپرسیارانەی ئەم هێزانە هەرێمی کوردستانی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە و جەختیشی کرد کە خاکی هەرێم نابێ بۆ خستنە مەترسیی وڵاتانی دراوسێ و یان چوونە نێو شەڕی ئەمریکا و ئێران کەڵکی لێ وەربگیردرێ.
-
گردبوونەوەی تایلەندییەکان بۆ پشتگریی لە فەلەستین
تشرینی یهکهم 12, 2026 17:31ژومارێک لە چالاکوانان و ناڕازییانی تایلەندی بە گردبوونەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەی رژیمی زایۆنیستی لە بانکۆکی پایتەختی ئەو وڵاتە، وێڕای راگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستیندا، خوازیاری راگرتنی کوشت و بڕی خەڵکی سیڤیل، کۆتایی توندوتیژییەکان و ڕاگەیشتنی خێرا بە دۆخی مرۆیی لە سەرزەوینە فەلەستینیەکان بوون.
-
سەردار ئیبنو ڕەزا ڕوو لە ئەمریکا: کایە بە ئاگر مەکەن
تشرینی یهکهم 12, 2026 17:15سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئێران هۆشداریی دا: هێزە چەکدارەکان، دەستیان پڕەو بۆ پاراستنی شووناسی ئێران مۆڵەت لە کەس وەرناگرین.
-
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن: کۆتاییهێنان بە کردەوەی دوژمنکارانە تێچووی کەمتری هەیە بۆ سعودیا
تشرینی یهکهم 11, 2026 19:10وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاند کە بنەمای کاردانەوەی بەرامبەر و یەکسان، ئاراستەی شێوازی وەڵامدانەوەی سەربازی بە ڕژێمی زایۆنی لەم قۆناغەدا دیاری دەکات، ئەوەی کە کۆتاییهێنان بە کردەوەی دوژمنکارانە بۆ عەرەبستان زۆر باشترە و تێچووی کەمتر دەبێت.
-
شەهیدبوونی ٧ فەلەستینی دیکە لە غەززە/ ژماری کۆی شەهیدان گەیشتە ٧٤ هەزار و ٣٧٧ کەس
تشرینی یهکهم 11, 2026 19:05بە بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، ژمارەی کۆی گشتیی شەهیدانی ئەم ناوچەیە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٣٧٧ کەس.
-
دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە باشووری لوبنان و غەززە
تشرینی یهکهم 10, 2026 18:39سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، تۆپخانەی سوپای رژیمی زایۆنیستی چەند ناوچەیەک لە باشووری لوبنان و غەززەی تۆپباران کردووە. ڕیپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند؛ قەبارەی تەقەمەنییەک کە دژی غەززە بەکارهێنراوە، یەکسانە بە شەش بۆمبی ئەتۆم.
-
خرۆشی جیهانی بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە
تشرینی یهکهم 10, 2026 18:19خەڵکی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی باهۆزی ئەقسا هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە و لەو خۆپیشاندانەدا جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیشیان شەرمەزار کرد.
-
ئاستی پشت ڕاست کردنەوەی کردەوەی ترەمپ لەنێو ئەمریکییەکاندا سەتی ٣٠ کەمی کردووە
تشرینی یهکهم 10, 2026 17:44ئاستی خۆشەویستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە ئەنجامی ڕاپرسیی تازەی ناوەندی توێژینەوەی پیوو گەیشتووەتە سەتی سی. هاوکات نرخی گازاویل لە ئەمریکا لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی واشنگتۆن دژی ئێران، سەتی حەفتا بەرز بووەتەوە، بەرزبوونەوەیەک کە وەک یەک لە سەرەکیترین نیگەرانییەکانی دەنگدەرانی ئەمریکی لەقەڵەم دەدرێ.
-
پزیشکیان: پێویستمان بە چەند لایەنەخوازییەکی ڕاستینەیە لە ناوچەکەدا
تشرینی یهکهم 10, 2026 15:03سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی هاوقازانجدا وتی: "قازانج و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئێمە لە ڕکابەرایەتی و ململانێی نێوان ڕێگاکاندا نییە، بەڵکوو لە یەکگرتنەوەی ڕێگاکاندایە."