سەردار ئیبنو ڕەزا ڕوو لە ئەمریکا: کایە بە ئاگر مەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447408-سەردار_ئیبنو_ڕەزا_ڕوو_لە_ئەمریکا_کایە_بە_ئاگر_مەکەن
سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئێران هۆشداریی دا: هێزە چەکدارەکان، دەستیان پڕەو بۆ پاراستنی شووناسی ئێران مۆڵەت لە کەس وەرناگرین.
(last modified 2026-11-03T12:43:15+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2026 17:15 Asia/Tehran

سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئێران هۆشداریی دا: هێزە چەکدارەکان، دەستیان پڕەو بۆ پاراستنی شووناسی ئێران مۆڵەت لە کەس وەرناگرین.

سەرداری سەرتیپ سەید مەجید ئیبنوڕەزا، سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئێران بەئاماژە بە هەڕەشەی بەردەوامی بەرپرسانی ئەمریکی، جەختی کرد: ژمارێک کاربەدەستی ئەمریکی پێیان وابوو بەدووپات کردنەوەی هەڕەشەکان دەتوانن ئیرادەی ئێمە بگۆڕن یان کۆماری ئیسلامیی ئێران بترسێنن، بەڵام زۆر لە هەڵدان.

سەردار سەید مەجید ئیبنوڕەزا وتیشی: هۆی مکوڕبوونی دوژمن لەسەر هەڕەشەو گوڕەشەی ڕابردوو، زیاتر لەوەی نیشانەی دەسەڵات بێ، نیشانەیەکە بۆ فەشەلبوونی دەزگەی هەواڵگری و شیکاریی و سەرەنجام لەدەستدانی عەقڵانییەتی ئەوان؛ چونکە ئەگەر دەزگەی هەواڵگریی و شیکاریی لایەنێک بتوانێ واقیعەکانی مەیدان بەدروستی ببینێ و شی بکاتەوە، ناتوانێ هەروا سوور بێ لەسەر بژارەو هەڕەشەکردن کە بەجاران ناراست بوونیان، سەلمێندراوە.

سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی ئێران هەروەها وتی: دوژمن دەبێ لەم ڕاستییە زۆر سادە و ڕوونە تێبگات کە نابێ بە هەڕەشە قسە لەگەڵ ئێران بکرێت. نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگەی حیساباتی ئێمە هیچ گرینگییەک بە هەڕەشەی ئەوان ناداو لە بنەڕەتدا ئەم هەڕەشانە بە بۆچوونی ئێمە هیچ بەهایەکی کرداری و پراکتیکیان نییە و زیاتر پەیامێکی سیاسی یان بەیاننامەیەکی سیاسین تاوەکوو پەیامێک کە توانای راستەقینەی سەربازیی لەپشت بێ.

سەردار ئیبنوڕەزا بەئاماژە بەوەی کە گۆڕانکارییەکانی ناوچە، دەرەنجامی سیاسەتی هەڵەو لێکدانەوەی هەڵەی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییە، وتی: ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ جێی مەترسیی و هەڕەشە نییە و هەردەم هەوڵی داوە دۆست و دوژمنی خۆی لێک جیابکاتەوە. ئەگەر ئەمرۆ شەڕێکی دیکە سەرهەڵبدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەباری تەکنۆلۆژییەوە زۆر بەهێزتر و پێشکەوتووتر لە شەڕەکانی ڕابردوو دەجوڵێتەوە. کەسانێک کە هەوڵ دەدەن بەردەوامیی چالاکیی تەکنیکی و هێڵەکانی بەرهەمهێنان و کارگەکانی چەکەمەنیی وڵات تەنیا وەک گێڕانەوەیەک یان مانشێتی میدیایی پیشان بدەن، لە مەیدانی شەڕدا جوان هەستیان بە توانای هێزە چەکدارەکانمان کرد ئەوەی وا هەندێ جار پیشان دەدرێ بەشێکی بچووکە لەتوانای ڕاستەقینەو تواناکانی پیشەسازیی بەرگریی وڵات و ئەو ڕێبازە بەدەسەڵاتەوە بەردەوام دەکرێ.