-
هێرشی سوپای زایۆنیستی بۆسەر خێوەتی ئاوارەکان لە دێربەلەح و چوونەسەری ژوماری شەهیدان و برینداران لە کەرتی غەززە
ئاب 24, 2026 16:25سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، لەئاکامی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر خێوەتێکی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە شاری دێر بەلەح لە ناوەندی کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی شەهید بوون. ڕیپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش خوازیاری پاراستنی فەلەستین لەئاستی جیهانیدا بوو.
-
ئەتلەنتیک: لەمەودوا، ئێران دەسەڵاتی هێزمەندی رۆژاوای ئاسیایە
ئاب 24, 2026 12:25گۆڤاری ئەمریکی ئەتلەنتیک لە راپۆرێکدا بەدانپێدانان بە شکستی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لە دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران نووسی کە لەمەودوا هێزی سەرکەوتوو و هێزمەندی رۆژاوای ئاسیا نە ئەمریکاو نە رژیمی زایۆنیستی، بەڵکوو ئێران دەبێ. ژەنەراڵێکی ئەمریکیش پێی وایە، ئەمریکا بنکەکانی لەکەنداوی فارس لەدەست داوە.
-
خۆپیشاندانی دژەزایۆنیی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان
ئاب 23, 2026 17:29لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان جارێکی دیکە خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی بەڕێوە چوو و خۆپیشاندەران داوایان لە بەرپرسانی وڵاتەکانیان کرد، هەرچەشنە پەیوەندیی لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی بپچڕێنن.
-
درێژەی پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە، کەناری رۆژاوا، لوبنان و سووریا
ئاب 23, 2026 16:19سەرباری ئاگربڕ لە غەززە، چەکدارانی سوپای رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە پەلامارە ئاسمانییەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوام کرد کە بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە فەلەستینیەکان، لەو پەلامارانەدا، فەلەستینیەک شەهیدو پێنج کەسیش بریندار بوون.
-
نەیارەتیی سێناتۆر و نوێنەرانی ئێستای ئەمریکا لەگەڵ سیاسەتی شەڕخوازانەی ترەمپ
ئاب 22, 2026 12:07هاوکات لەگەڵ درێژەی ڕەخنەو گازندەکان لە سیاسەتی شەڕخوازانەی دۆناڵد ترەمپ، نوێنەرانی کۆنگرەو سێنای ئەمریکا ڕەخنەیان گرت لە تەرخانکرانی گوژمەیەکی زۆری پارە، چۆڵکرانی کۆگاکانی چەکەمەنی و لێکدانەوەی نادروستی ترەمپ لە شەڕ دژی ئێران و خوازیاری کۆنترۆڵ بەسەر رەفتاری ترەمپدا بوون بەمەبەستی پێشگرتن بە درێژەی شەڕ دژی ئێران.
-
بەرز راگرتنی رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی
ئاب 21, 2026 18:20وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان بەبۆنەی ٣١ی گەلاوێژ -رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی- جەختی کرد: رۆژی پیشەسازیی بەرەڤانی رۆژی ئیرادەی گەلێکە کە بڕیاری داوە هێزی بەرەڤانیکردن لە خۆی بە دەست، زانست و ئیرادەی خۆی چێ بکات.
-
بۆردومان و تۆپبارانی باشووری لوبنان لەلایەن ڕژیمی زایۆنییەوە
ئاب 21, 2026 13:20سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند: سوپای رژیمی زایۆنیستی ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان لەوان "دۆحە کەفەر رەمان"، "عەلی تاهیر" و "ئەلمەنسوری" بەچڕی بۆردومان و تۆپباران کرد. زایۆنییەکان هەروەها زەوی و زاری کشت و کاڵیی باشووری سووریاشیان سووتاند.
-
چەند هەواڵی وەرزشیی سەبارەت بە وەرزشی ئێران
ئاب 20, 2026 15:47پلەی دووەمی پاڵەوانیی کوڕانی ئێران لە زۆرانی رۆمانیی گەنجانی جیهان هەڵبژاردەی زۆرانی رۆمانیی گەنجانی ئێران بە دەسخستنی پێنج میدالیا بریتی لە؛ زێڕێک و چوار بڕۆنز و بەدەسهێنانی ١٠٩ خاڵ، نازناوی دووەمی پاڵەوانیەتی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی جیهانیان لە سلۆڤاکی بەخۆتەرخان دا.
-
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە: دۆخی ئاوارەکانی فەلەستین، کارەساتبارە
ئاب 20, 2026 14:47مونیر بورش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند: هەشتا ملیۆن تۆن دارووپەردوو لە غەززە هەیە کە کاری هێنانەدەر و تۆماری ناوی کەسانی بێ سەروشوێن و ونبوو، دژوار دەکا. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بانگەوازی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژیمی زایۆنیستی بۆ کوشت و بڕی فەلەستینیانی شەرمەزار کرد.
-
کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە هەڕەشەو بانگەشەی ترەمپ
ئاب 20, 2026 12:47عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بەئاماژە بەوەی کە هەڕەشەی"دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئابووری" دژی ئێران، بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی ئەمریکا لە قەیرانە دراڤییە ناوخۆییەکانە، وتی: سوور بوون لەسەر درێژەدان بە سیاسەتی شکستخواردوو، تەنیا شکستی زیاتر و دوژمنیی ئێرانیەکانی لێدەکەوێتەوە.