فڕۆکەیەکی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان لە فڕگەی کابۆل نیشتەوەو ڕادەستی کاربەدەستانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان کرا.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھاوکاری لەگەڵ تاقمی تالیبانی بۆ پاراستنی فڕگەی مابۆل مەرجدار کرد بە پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشت داگر لە ئەفغانستاندا.
ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئەفغانستان باسی کرانەوەی بە فەرمیی فڕگەی نێونەتەوەیی کابۆلی کردووە بە ڕووی گەشتە ئاسمانییە نێوخۆو دەرەوەییەکاندا.
چەند ڕۆکێتێک لە باکووری شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کەوت
ڕۆژێک دوای ڕاگەیەندرانی دەوڵەتی کاتیی تاقمی تالیبان «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وێڕای لێبوردنخوازی لە جەماوەری ئەم وڵاتە، لە بارەی ئەمەی کە بەم شێوازە ھەموو شتێک کۆتایی پێ ھات داخ و مەخابنی دەربڕی.
ئەندامانی تاقمی تالیبان کۆمەڵێکیان لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی کابۆل قۆڵبەست کردووە.
ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەک دا لە سەر بەرپرس بوونی ھۆکارانی ھێرشە تیرۆریستییەکان لە پێتەختی ئەفغانستان و دادگایی کردنیان پێی داگرت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە ڕووداوەکانی فڕگەی کابۆل، ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییەی ئیدانە کرد.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان گەییشتە پتر لە سەد کەس.
«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە ڕوودانی تەقینەوە تیرۆزریستییەکانی بەردەم فڕگەی کابۆلی ئیدانەکردو لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکاندا ھاودەردیی دەربڕی.