کرانەوەی بە فەرمیی فڕگەی پێتەختی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400879-کرانەوەی_بە_فەرمیی_فڕگەی_پێتەختی_ئەفغانستان
ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئەفغانستان باسی کرانەوەی بە فەرمیی فڕگەی نێونەتەوەیی کابۆلی کردووە بە ڕووی گەشتە ئاسمانییە نێوخۆو دەرەوەییەکاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2021 06:25 Asia/Tehran
  • کرانەوەی بە فەرمیی فڕگەی پێتەختی ئەفغانستان

ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئەفغانستان باسی کرانەوەی بە فەرمیی فڕگەی نێونەتەوەیی کابۆلی کردووە بە ڕووی گەشتە ئاسمانییە نێوخۆو دەرەوەییەکاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕێکخراوەی فڕۆکەوانیی ئەفغانستان ڕایگەیاند: فڕگەی کابۆل دوای پەک خرانێکی یەک مانگە لە بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممەوە لە ڕووی تەواوی گەشتە ئاسمانییە نێوخۆیی و دەرەوەییەکاندا کراوەیە.

دوای زاڵ بوونی تالیبان بەسەر کابۆل و قەیرانی بردنە دەرەوەی شارومەندانی بیانی لە لایەن ئەمریکاوە، فڕگەی نێونەتەوەیی کابۆل بە سەرنجدانی تێک و پێک درانی بەربڵاوی مسۆگەراتەکەی، لە ڕووی گەشتە ئاسمانییە نێوخۆیی و دەرەوەییەکان داخرا.

دوای کشانەوەی ئەمریکا، قەتەرو تورکیا بە ھاریکاریی یەکترو خەرجێکی ٣٠ ملوێن دۆلاری داکۆکییان لە کرانەوەی فڕگەی کابۆل کرد.