-
بەرھەڵستی حەشدی شەعبی لە بەرامبەر ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شاری سامەڕە
تشرینی دووهم 27, 2020 12:08ھێزەکانی حەشدی شەعبی شەوی ھەینی ھەوڵی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە مەڕ پەلاماردانی شاری سامەڕە لە پارێزگای «سەلاحەددین»ی باکووری ئەم وڵاتە پوچەڵ کردەوە.
-
وەزیری بەرەڤانیی عێراق : نزیکەی دوو ھەزار داعشی لەم وڵاتەدا ماون
تشرینی دووهم 25, 2020 10:59وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: ھێشتاش ھەر دوو ھەزار داعشی لە باکووری بابل، بەغداو ناوچە ڕزگارنەکراوەکانی ژێر ڕکیفی داعش بە سەر دەبەن.
-
وەزیری بەرەڤانیی عێراق : ئێران لە شەڕی دژی داعش لە تەنیشتی ئێمەدا بوو
تشرینی دووهم 24, 2020 14:20وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە تەنیشتی عێراق دا وەستا.
-
ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کوژراوی لێ کەوتەوە
تشرینی دووهم 23, 2020 10:33تیرۆریستانی داعش وێڕای پەلاماردانی ترۆمبیلێک و گەڵابەیەک لە شارستانی «ڕۆتەبە» لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری عێراق سێ کەسی سڤیلیان کوشت.
-
بانگەشەی ئەردوغان لەمەڕ خەباتی دژی داعش لە سووریا
تشرینی دووهم 23, 2020 10:06«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی کرد، ئانکارا تەنیا ئەندامی ناتۆیە کە لە سووریادا بەگژ تاقمی تیرۆریستی داعش دا دەچێتەوە.
-
سکرتێری گشتیی حەشدی شەعبی دیاری کرا
تشرینی دووهم 23, 2020 08:28سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی ھەڵبژێردرانی «تەحسین مەتەر عەبودی»ی کرد بۆ پۆستی سکرتاریەتی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە.
-
کوژران و بریندار بوونی ٥ لەشکریی عێراقی لە پارێزگای نەینەوا
تشرینی دووهم 23, 2020 01:50لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی سوپای عێراق لە پارێزگای «نەینەوا»ی باکووری ئەم وڵاتە لەشکرییەک کوژراو چوار لەشکریی دیکەش بریندار بوون.
-
گیرانی 18 کەس بەتاوانی پێوەندی لە گەڵ داعش لە تورکیا
تشرینی دووهم 21, 2020 11:35ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 18 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەموڵی ئەم وڵاتە دەسگیر کرد .
-
کوژرانی ١٦ تیرۆریست لە باکووری عێراق
تشرینی دووهم 20, 2020 17:52وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی کوژرانی ١٦ تیرۆریستی داعشیی کرد لە پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە.
-
ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکوکی عێراق
تشرینی دووهم 19, 2020 20:46ھێزەکانی ھاوبەشی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، سوپاو پۆلیسی عێراق ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە بەرزاییەکانی حەمرین لە پارێزگای کەرکوک لە باکووری ئەم وڵاتە دژی بەرماوەکانی داعش دەست پێ کرد.