سەرچاوەکانی ھیەرێمی کوردستان باسی گەییشتنی وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ «ھەولێر»و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمیان کردووە.
بهرپرسێکى باڵاى حکومهتى ههرێم ئاشکرایدهکات، دەربارەی بڕینەوەی درەختەکان ئاگادارکراینەوە که هەندێک ڕێگای سەربازی بۆ ئەو ناوچانە ڕادەکێشن، دهشڵێت:"لهئێستادا بڕینهوهى دارهکان ڕاگیراوە، بهڵام ئهگەر دەستپێبکرێتەوە هەڵوێستمان دەبێت".
کاربەدەستێک لە وەزارتی جیھادی کشتوکاڵی ئێران باسی گۆڕینەوەی زانستی تەکنیکیی ئاژەڵداری و ھەناردەی بەرھەمە ئاژەڵیەکان دەکات .
شەوی ڕابردوو شەڕو پێکدادانێکی سەخت لەگوندی کێستە لەنێوان سوپای تورکیاو ھێزەکانی پەکەکە ڕوویداو تورکیا قورسترین چەکەکانی خۆی بەکارهێناوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی ئامێدی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ھێرشەکەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی چەوتیان".
سهرۆکایهتی ههرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئامێدی کرد و ڕایگەیاند" دووپاتى دهکهینهوه کە پێویستە سنوورێک بۆ ئهم ڕەفتارانەی PKK بهرامبهر به ههرێمى کوردستان دابنرێت".
لیژنەی هاوبەشی چەپی کوردستانی کە لە سێ حزبی سیاسى چەپ پێکهاتووە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، شەرمەزار دەکات و داوایش لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، پێکەوە بەرەنگاری ئەو هێرشانە ببنەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند ، هێزێکی پێشمەرگە لە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە".
دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لەبارەی بڕینەوەی دارەکان لە سنوری هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردیەکانی تورکیا لەلایەن سوپای تورکیاوە، پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەڵێت، سوپای تورکیا ماوەیەکی زۆرە لە چیای جودی دارەکان دەبڕێتەوە.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، قەوارەی هەرێم و خاکەکەی و خەڵکەکەی لەژێر مەترسی داگیرکاری تورکیایە و پەرلەمان و حکوومەت و سەرۆکی هەرێمیش تەماشاکەرن.