کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە وەڵامی داواکارییەکی سەرۆکایەتیی ھەرێم کاتی بەرپاکردنی ھەڵبژاردن پێشنیار دەکات.
بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: کۆمەڵی دادگەری: پارتی و یەکێتی داوای ھاوپەیمانییان لێ کردوون.
ئەحمەد حاجی ڕەشید سەرکردە لە کۆمەڵی دادگەری ھەواڵەکانی پەیوەست بە ھاوپەیمانیی لایەنەکەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی دا بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە.
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەی فەرمی داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردکە سەرپەرشتیی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان بکات.
ڕێکخراوەی بەدر ڕایگەیاندووە : بۆ بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ عەسائیبی ئەھلی حەق ڕێککەوتووە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە یدار لەگەڵ باڵوێزی بریتانیا لە عێراق وتی: بۆ پاراستنی شەرعیەت و بەھێزکردنی پرۆسەی دیموکراسی ھەڵبژاردن دەبێ بێ ھیچ کۆسپ و تەگەرەیەک لە ھەرێمی کوردستاندا بەڕێوە بچێت.
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژرادنەکانی عێراق ، ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجام دانی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆی دا لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
ژێدەرێکی یەکێتی: تائێستاش دیارنییە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانیی کەنجێ بەڕێوەدەچێ
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: لەوانەیە ھەتا بەرلە بەھاری داھاتوو ھەڵبژاردن بەڕێوە نەچێ.
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانی وێڕای ڕەخنەگرتن لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم خوازیاری چاودێریی ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان بوو.