وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەربە ئەنساروڵڵای ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە: تۆڕێکی تیرۆریستیی سەربە ئیمارات لە یەمەن ھەڵوەشایەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاندووە:ئەمریکا ڕێگری لە دامەزرانی ئاشتی لە یەمەن دەکات
سەرۆکی لێژنەی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاند: ھێشتا لە قۆناغی نە شەڕو نە ئاشتی داین، لەگەڵ ئەمەش دا بەردەوام دەبین لە سەر خۆڕاگری لە پێناوی ڕزگار کردنی یەمەن.
دانوستانکاری باڵای حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە دیدار لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاھییان پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەلی وڵاتەکەی بەرز نرخاند.
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە،حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانیی سعودیە، تەرمی 64 لەشکرییان لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ کردووە.
یەکەم فڕۆکەی یەمەن دوا حەوت ساڵ لە خاکی عەرەبستان نیشتەوە.
حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانی سەنعا بەرەو ڕیازی پێتەختی عەرەبستان دەست پێ دەکاتەوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند: ئەمریکا بە تەمایە ھێزەکانی لە دوورگەو ناوچە ستراتیژییەکانی یەمەن مۆڵ بدات.
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بۆ کاروباری بەرەڤانی و ئاسایش ڕایگەیاند: عەرەبستان وەڵامی چارەسەرکردنی دۆسیەی مرۆڤی ناداتەوە.