سەرچاوە میدیاییەکان باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی دەکەن بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا .
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٣-ی ئەو هێزانەی دژی ئیمارات روونکردەوە .
وتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی ئێران ، ژیان و مانەوەی رژێمی داگیرکەری قودسی لە گرەوی تیرۆر و توندی و تیژی زانی .
وتەبێژی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن باسی لە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی سەربازیی کرد لە قووڵایی خاکی ئیماراتدا بۆ سێهەم حەفتەی بەردەوام وهاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆکی رژیمی زایۆنی بۆ ئەو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی دوایین ڕەوشتی یەمەن و ئەفغانستان و ڕەوتی دانوستانی ڤییەنا وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بێ سەرنجدانی ھێرشی حەوت ساڵەی ھاوپەیمانیی سەعودی_ئەمریکی بۆ سەر یەمەن، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وەڵامی ھێزەکانی سوپای یەمەن بە شاڵاوەکانی عەرەبستان و ئیماراتی ئیدانە کرد.
ئەنجوومەنی بڵاای سیاسیی یەمەن وێڕای پێداگری لەسەر توندکردنی پەلامارەکانی دژی ھاوپەیمانیی دستدرێژکاری سعودی ، ھەڵمەتی باھۆزی یەمەنی دوو ی بە دەسپێکێک بۆ پەلاماری توندتر ناوبرد .
وتەبێژی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن گوتی ، ھەموو ناوەندە سەربازی و ئابووریەکانی ئیمارات ئەدەینە بەر پەلامار .
سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوە لە شاری سەنعای پێتەختی یەمەن دەکەن .
جەماوەری سەنعاو شارەکانی پارێزگای سەعدە و حودەیدەو چەند شارێکی دیکەی یەمەن ڕۆژی ھەینی بۆ ئیدانە کردنی دڕندەکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.