پزشکیان: جیهانی ئیسلام دەبێ یەکدەنگ و یەکپارچە بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437460-پزشکیان_جیهانی_ئیسلام_دەبێ_یەکدەنگ_و_یەکپارچە_بێ
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەرکی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام وەلانانی ناکۆکی و دروستکردنی یەکڕیزییە بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئادار 31, 2025 15:29 Asia/Tehran
  • پزشکیان: جیهانی ئیسلام دەبێ یەکدەنگ و یەکپارچە بێ

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەرکی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام وەلانانی ناکۆکی و دروستکردنی یەکڕیزییە بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی.

مەسعوود پزشکیان لە دیداری بەرپرسانی نزام و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش، "شەرەف، شانازی، یەکڕیزی، لێبوردن، برایەتی و یارمەتیدانی ستەملێکراوان"ی بە گرنگترین وانەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ موسڵمانان زانی و ڕوو لە باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی، وەلانانی ناکۆکی و بەدیهێنانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی و دوژمنانی ئیسلامی بە ئەرکی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام هێنایە ئەژمار و پێیداگرت؛ کۆماری ئیسلامی دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ هەموو وڵاتانی ئیسلامی درێژ دەکاتەوە.

پزشکیان هەروەها بە ئاماژە بە کەشنانەوە و شەڕی میدیایی و سایکۆلۆژیکی دوژمن، بۆ لاواز کردنی کۆماری ئیسلامی پێیداگرت: گەلانی موسڵمان لەبەر ئەوەی کە پشتیان بە خوای گەورە بەستووە، هەرگیز لاواز نابن.