وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت، ئەمریکا بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی سەروەری و یەکێتی سوریا، لەو چوارچێوەیەشدا کاروانێکی سوپای سوریای لە دێرەزور بەئامانج گرتووە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
تادێ ناڕەزایەتی لە داگیرکاریی واشینگتۆن لە ناوچەکە دا بەرفراوان دەبێ و هێزە خۆڕاگرەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا دەوەستن.
ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا بە بەرپا کردنی کۆبوونەوەیەک لە سەر دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ھەموو جۆرێکی داگیرکاریی ئەمریکاو پشتیوانی لە دەوڵەتی سووریا بۆ پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی خاکی ئەم وڵاتە لە داگیرکاریی بیانییەکان و بەکرێگیراوان پێیان داگرت.
خەڵکی پارێزگای سەلاحەددینی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەو کارەساتانەی کە داگیرکەرانی ئەمریکی بە داکۆکی کردن لە تیرۆریزم و ئاژاوەنانەوە بۆیان بەدیی ھێناون، داوا لە کاربەدەستانی وڵاتەکەیان دەکەن کە داگیرکەران لە عێراق وەدەر بنێن.
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھەمیسان دەیان تۆن دەغڵ و دانی سووریایان لە گردوپەڕی باکووری «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە تاڵان کرد.
موفتییەکی سوننەی عێراق لە سەر وەدەرنرانی ھێزەداگیرکەرەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە خاکی ئەم وڵاتە پێی داگرت.