بەردەوامیی بەتاڵان برانی دەغڵ و دانی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i395997-بەردەوامیی_بەتاڵان_برانی_دەغڵ_و_دانی_سووریا_لە_لایەن_تیرۆریستانی_ئەمریکییەوە
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھەمیسان دەیان تۆن دەغڵ و دانی سووریایان لە گردوپەڕی باکووری «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە تاڵان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2021 08:15 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بەتاڵان برانی دەغڵ و دانی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکییەوە

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھەمیسان دەیان تۆن دەغڵ و دانی سووریایان لە گردوپەڕی باکووری «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە تاڵان کرد.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاندووە، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی ڕۆژی شەممە بە دە گەڵابەوە گەنم و دەغڵ و دانی دیکەی خەڵکی سوریایان لە سایلۆکانی گوندی «تەل عەلۆ» لە پارێزگای «حەسەکە» بارداو لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید»ەوە گواستیانەوە بۆ باکووری عێراق.

لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکا ڕۆژی ھەینیش ٣٢ گەڵابەی ھەڵگری گەنمی سووریایان لەم وڵاتە بردە دەرەوە.

کاربەدەستانی سووریا گەلێک جار جەختیان لەوە کردوەتەوە کە ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکا لە سووریا بە واتای داگیرکارییە.

ئەمریکا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستەکانە لە سووریا.