سوریا: ئەمریکا سەروەری و یەکێتی خاکی وڵاتەکەمانی بە ئامانج گرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i420560-سوریا_ئەمریکا_سەروەری_و_یەکێتی_خاکی_وڵاتەکەمانی_بە_ئامانج_گرتووە
وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت، ئەمریکا بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی سەروەری و یەکێتی سوریا، لەو چوارچێوەیەشدا کاروانێکی سوپای سوریای لە دێرەزور بەئامانج گرتووە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 13, 2023 12:47 Asia/Tehran
  • سوریا: ئەمریکا سەروەری و یەکێتی خاکی وڵاتەکەمانی بە ئامانج گرتووە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت، ئەمریکا بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی سەروەری و یەکێتی سوریا، لەو چوارچێوەیەشدا کاروانێکی سوپای سوریای لە دێرەزور بەئامانج گرتووە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی شەممە کاروانێکی سوپای سوریای لە باشوری رۆژھەڵاتی دێرەزور بەئامانج گرتووە و بەھۆیەوە چەند سەربازێک گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەشکردوە، ئەو بۆردومانە درێژکراوەی ھێرشەکانی دیکەی ئەمریکایە بۆ پشتیوانی گروپە چەکدارەکان و بەکارھێنانی گروپە جوداخوازەکان وەک کارتێک بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانی.

ئەوە لەکاتێک دایە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوش داعش کاروانێکی سوپای سوریای لە دێرەزور کردە ئامانج و لە ئەنجامدا  ٣٣ سەرباز کوژراون، ئەوەش بە خوێناویترین ھێرشی داعش لەمساڵ دادەنرێت.