فەرماندەری گشتی سوپای ئێران: ئیسرائیل، هەڵەبکات، تێلئەبیب لەناو دەبەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308319-فەرماندەری_گشتی_سوپای_ئێران_ئیسرائیل_هەڵەبکات_تێلئەبیب_لەناو_دەبەین
فەرمادەی گشتی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە ئەگەر رژیمی داگیر کاری قۆدس ، هەڵەیەک بکات،تیلئەبیب لەناو دەبەین وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ، ئەو ئامادەییەیان هەیە لە هەر بارودۆخێک دا لە ئارمانجەکانیی شۆرشی ئیسلامی لە هەموو ناوچەکانی جیهان بەرەڤانی بکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 03:52 Asia/Tehran
  • فەرماندەری گشتی سوپای ئێران: ئیسرائیل، هەڵەبکات، تێلئەبیب لەناو دەبەین

فەرمادەی گشتی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە ئەگەر رژیمی داگیر کاری قۆدس ، هەڵەیەک بکات،تیلئەبیب لەناو دەبەین وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ، ئەو ئامادەییەیان هەیە لە هەر بارودۆخێک دا لە ئارمانجەکانیی شۆرشی ئیسلامی لە هەموو ناوچەکانی جیهان بەرەڤانی بکەن .

ئەمیر سەرلەشکەر" سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" دۆێشەو لە قۆم لە (باشووری ستانی تاران) بە ئاماژە دان بەوەی کە هەرەشەکانیی رژیمی داگیرکاریی قۆدس و ئەمریکای تاوانکار لە سەرەتای شۆرشی ئیسلامییەوە تا بە ئێستا بەردەوام لە ئارادابوون وتیشی: خەڵکی ئێران ساڵانیی زۆرە کە بەرامبەر هەرەشەو گورەشەکانی دوژمنان وئیستکبار دژی ئیسلام دا ڕاوەستاون و بۆ چرکەیەکیش پاشگەز نەبوونەوە .

 فەرماندەری گشتی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، یەک لە هۆیەکانی ترسی دوژمنان لە کۆماری ئیسلامیی ئاگادارنەبوون لە توانایی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و وتی: وابەستە نەبوون بە بیگانەکان، کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە بە وڵاتێکی بەدەستەڵات. ئەمیر سەرلەشکەر " سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" جەختیکرد: دوژمنان، ئێرانی ئیسلامی وەکوو وڵاتێکی گەورە و بەدەستەڵات لە ناوچە دەزانێ .