وەدی هاتنی زیاتری ڕێککەوتنەکانی ئێران لەگەڵ عەرەبستان لە بارەی حەججی ئەمساڵەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308445-وەدی_هاتنی_زیاتری_ڕێککەوتنەکانی_ئێران_لەگەڵ_عەرەبستان_لە_بارەی_حەججی_ئەمساڵەوە
نوێنەری وەلیی فەقی و سەرپەرشتی حاجییە ئێرانییەکان وتی: زۆربەی ئەو ڕێککەوتنانەی نێوان ئێران و وەزارەتی حەججی عەرەبستانی سەعودی لە بارەی حەججی ئەمساڵەوە وەدی هاتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 15:36 Asia/Tehran
  • وەدی هاتنی زیاتری ڕێککەوتنەکانی ئێران لەگەڵ عەرەبستان لە بارەی حەججی ئەمساڵەوە

نوێنەری وەلیی فەقی و سەرپەرشتی حاجییە ئێرانییەکان وتی: زۆربەی ئەو ڕێککەوتنانەی نێوان ئێران و وەزارەتی حەججی عەرەبستانی سەعودی لە بارەی حەججی ئەمساڵەوە وەدی هاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، حوججەتولئیسلام عەلی قازی عەسکەر نوێنەری وەلیی فەقی و سەرپەرشتی حاجییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە ڕێ و ڕەسمی دواین دۆعای کومەیلی بەعسەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە هوتێل (ویۆلێت)ی مەککەی موکەڕڕەمە دا، حەججی ئەمساڵی بە ڕەنگدانەوەی گەشەو نشونمای گەلی ئێران زانی و وتیشی: خواستە ناخەکییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و دروشمەکەی حەججی ئەمساڵ لەمەڕ( مەعنەوییەت، دەستەڵاتی نیشتیمانی و هاوپشتیی ئیسلامی) وەدی هاتووە.

قازی عەسکەر وتیشی: حاجیەکانی ئێران ئەمساڵ بە هەموو وڵاتانی ئیسلامییان نیشان دا کە لایەنگری یەکێتین و لە مەناسکی حەجج دا بە شوێن ئاژاوەنانەوەو بابەتگەلی فیرقەیی و ئەتنیکییەوە نین.

حوججەتولئیسلام عەلی قازی عەسکەر نوێنەری وەلیی فەقی و سەرپەرشتی حاجییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی وتەکانی دا باسی ناس کرانی تەرمی یانزەکەس لە شەهیدانی  کارەساتەکەی مینای ساڵی 2015ی کردو وتیشی: لە وتووێژەکانی ئەم دواییەدا لەگەڵ وەزیری حەججی عەرەبستان سەبارەت بە پێ و شوێن گرتنی کاروباری هاوپەیوەند بە ڕووداوەکانی مەسجدولحەرام و کارەساتەکەی مینا بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هەزاران زیارەتکارو لەوانە 464 زیارەتکاری ئێرانی ڕۆژی جێژنی قوربانی دوو ساڵ لەمەوپێش واتە بیست و چواری سپتامبەری ساڵی 2015و لە کاتی بەجێ هێنانی مەناسکی حەجج لە سەرزەوینی مینادا لە بەر خەمساردی و لێنەهاتوویی بەرپرسانی ئالی سەعود گیانی خۆیانیان لە دەست دا.