تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 13:48 Asia/Tehran
  • هاوکاریی ئەلجەزایر و ئێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

وەزیریاری ناوخۆی ئێراق وتی: بەغدا و ئەلجەزیرە هەوڵ دەدەن بۆ ڕەخسانی بواری مۆر کرانی تەبایینامە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەرلەشکەر "ماهر نەجم عەبدولحسین تائی" ڕۆژی دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ "نورەدین بەدوی" وەزیری ناوخۆی ئەلجەزایر لە شاری ئەلجەزیرەدا، وتی: ئامانج لەم سەفەرە وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەلجەزایری سەبارەت بە خەباتی دژ بە تیرۆر و تاوانی پلان بۆ داڕێژراو و هەروەها ئاڵ و وێری گواستنەوەی ئەزموون لەم بارەوەیە.

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق ڕاشکاوانە وتی کە بانگی وەزیری ناوخۆی ئەلجەیزار کراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات و چاوەڕێی ئەوە دەکات لەو سەفەرەدا تەبایی نامە سەبارەت بە هاوکاریی دوو وڵات لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم لە بەغدا مۆر بکرێ.

سەرلەشکەر "ماهر نەجم عەبدولحسین تائی" هەروەها بە ئاماژە بە ئەزموونی ئەلجەزایر لە بواری گەڵاڵەی ئاشتیی نیشتمانیی لەم وڵاتەدا وتی: دەوڵەتی بەغدایش ئەم شێوازە بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و پاوەجێی و دەسەڵاتدارێتیی یاسا لە هەموو ناوچەکانی ئێراق بەکار دێنێ.

ئەم کاربەدەستە ئێراقییە پێی داگرت کە بەغدا هۆگری هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان جگە لە ڕژێمی زایۆنییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بنەبڕ کردنی گرووپە تیرۆرۆیستییەکان لەوان داعش.

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێراق لە کۆتایی سەفەری دوو ڕۆژی بۆ ئەلجەزایر و پاش راوێژکارتی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیی ئەم وڵاتە سبەی سەردانی بەغدا دەکات.

سەرپەیڤ