خزاعی: ترۆریسمی ئابووری پەرەئەدات بە هەژاری لە ناوچە
سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی سەرمایە نانەوەو یارمەتیەکانی تەکنیکی وئابووری ئێران ،ترۆریسمی ئابووری بە هۆکاری پەرەی هەژاری ونائەمنی لە ناوچە زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " محەممەد خزعەلی" سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی سەرمایەنانەوە ویارمەتیەکانی تەکنیکی وئابووری ئێڕان ئەمڕۆ سێ شەممە لە تاران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بریک لە وڵاتانی ناوچەیی واوەناوچەیی لە تاقمە ترۆریستەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا پشتیوانی ماڵیی دەکەن ، وتی: لە کێشە وگرفتە گرینگەکانی ناوچە، ترۆریسمی ئابووری یە. جێگری وەزیری کاروباری ئابووری ودارایی ئێران بە ئاماژەدان بە بۆژاندنەوەیبەشی یاریدەدەری دیپلۆماسی ئابووری لە داڕشتی نوێ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وبەرهەمەکانی ئابووریش وتی: پێوەندی سیاسی دوو وڵات لەسەر پێوەندیەکانی ئابووری ئەوان کارتێکەری هەیە وهەربەوڕادەیەی کە پێوەندی سیاسی دوووڵات پەرە دەستێنێت ، ئەم مەسەلە دەبێتە هۆی ئاکام وئەنجامی ئەرینی ئابووری. وەزیریاری کاروباری ئابووری ودارایی ئێران وتی: دامەزراندنی بەشی یاریدەدەری ئابووری لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دەتوانێ یارمەتی گرینگ بدات بە پەرەی هاوکاریەکانی ئابووری ئێران لەگەڵ وڵاتانی تر.