کانونی دوھەم 26, 2018 11:14 Asia/Tehran
  • ئێران: ڕژێمی زایۆنیستی بنەمای گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە

جێگری نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕژێمی زایۆنیستی بە بنەمای گرفتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زانی کە سیاسەتی دەستدرێژکارانە و پەرەخوازانەی ، ڕەوشەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

ئیسحاق ئالی حەبیب ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر پرسی  فەلەستین و ڕۆژهەڵاتی ناڤین، وتی :  ئێران داکۆکی خۆی  لە فەلەستین ڕادەگەیەنێ و بە تێگەیشتن لە ڕەنج و نادادگەری کە چەندین دەیە دەرحەق بە فەلەستینییەکان سەپێندراوە، لە مافی سەروەری و دیاریکردنی چارەنووسی فەلەستینییەکان و پێکهاتنی  وڵاتی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی شەریف، داکۆکی دەکات.

ئیسحاق ئالی حەبیب،  بە وەبیرهێنانەوەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دژی خەڵکی فەلەستین وتیشی:  ئەنجومەنی ئاسایش بە جاران  شارۆچکەسازییەکانی ئەم ڕژێمەی ئیدانە کردووە بەڵام ڕژێمی ئیسرائیل هەمووکات خەریکی حاشاکردنی مافی فەلەستینییەکان و بەهێزکردنی داگیرکارییەکانیەتی.

جێگری نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی : شارۆچکەسازی ڕوو لەپەرەی  ڕژێمی زایۆنیستی نەتەنیا لادان لە کۆنوانسیۆنی چوارمی ژنیڤە  بەڵکوو تاوانکاری جەنگییە کە نیشان دەدات ئیسرائیل هەموو سیستمەکانی نێودەوڵەتی زاڵ بەسەر چەکی کۆکوژی لەبەرچاو نەگرتووە.

ئیسحاق ئالی حەبیب  پێداگری کرد : جێگەی داخ و مخابنە  کە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ چارەسەرکردنی  پرسی گرینگی وەک داگیرکاری هەمیشەیی فەلەستین و یان بوردومانی یەمەن لە سێ ساڵی ڕابردوو  شکستی هێناوە، بوردومانێک کە برسیەتی، نەخۆشی و لەناوبردنی خەڵکی یەمەنی بە دواوە بووە.

جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ گۆڕینی ڕاستییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، وتی : بە داخەوە  ئەم دوو ڕژێمە هەوڵ دەدەن بۆ وەڕێ خستنی لە ئێران ترسێنی لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ