دژکردەوەی ئێران بەرامبەر تۆمەتەکانی عەرەبستان دژبە ئێران
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمەتەکانی عەرەبستان سەبارەت بە ڕۆڵی ئێرانی لە پەلاماری مووشەکی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆسەر ریازی بە بێ بنەما پێناسە کردو وتی : ئامانج لەو تۆمەتانە چەواشەکردنی بیروڕای گشتی لە دڕندەکاریی سعوودیا لە یەمەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، غولامعەلی خوشروو شەوی هەینی لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تۆمەتەکانی وتەبێژی هاوپەیمانی دەستدرێژکاران بۆسەر یەمەن بە سەرکردەیی عەرەبستان ڕایگەیاند : ئەم تۆمەتانە و هەڕەشانە بە پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ قەدەغە کردنی هەڕەشە و گوڕەشەیە.
خۆشرو بە ئاماژەدان بە بایکۆتی یەمەن لە لایەن هێزی عەرەبستان، ئیدیعای قاچاخی مووشەکی بالستیک بۆ ئەم وڵاتەی بە بێ بنەما زانی و وتیشی: ئامانج لە تۆمەتەکانی باسکراو لەلایەن کاربەدەستانی عەرەبستان بە لاڕێ دابردنی بیروڕای گشتی لە تاوانکارییەکانی لە یەمەنە.
باڵوێزی ئێران هەروەها داوای لە ڕژێمی سعودی کرد سیاسەتەکانی بێ سەقامکەری خۆی لە ناوچە لەوان دەستێوەردانی سەربازی لە یەمەن کە بووەتە هۆی هەژاری و وشکەساڵی لەم وڵاتە، کۆتایی پێ بێنێ .