داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی سەعوودی بەرامبەر بە پرسەکانی ناوچە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران داخ و مەخابنی دەبڕی بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی ئەمدواییەی کاربەدەستانی سەعوودی سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە.
"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئییسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆ یەکشەممەی مەجلیسدا وتی: ئەوەی کە سەعوودییەکان راشکاوانە ڕایگەیاند؛ بە ڕێنوینی و داکۆکیی ئەمریکا ڕێکخراوە تیرۆریستی و تەکفیرییەکانیان داناوە و هەزاران کەسیان لە خاک و خوێندا گەوزاندووە، وشدارێکە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچە و جیهان کە لە ژێر توێی قسە و وتەی جوان و مرۆڤدۆستانە و ئایینی ساڵانی رابردوو چ کردەوەی دزێو و نامرۆییان ئەنجام داوە.
لاریجانی راشکاوانە رایگەیاند: جێی داخ و مەخابنە کە سەعوودییەکان بەشێکی زۆر لە سەرچاوە و سامانە سرووشتییەکانی خەڵکی موسڵمانی عەرەبستانیان ئاراستەی بەرپرسانی دەلاڵ سفەتی ئەمریکا کردووە و ئەمریکاییەکان لە جیاتی ئەوەی سپاسبژێر بن ڕادەگەیەنن کە بێتوو ئەمریکا واز لە پشتیوانی کردنی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بێنێ ئەو وڵاتانە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا تیا دەچن.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە کرانەوەی بە فەرمیی بنکەی سەربازیی بەریتانیا لە بەحرەین وتی: دەوڵەتی بەریتانیا بە بێ ئاوڕدانەوە لە ویست و خواستی جەماوەری بەحرەین بە سامان و دارایی خەڵکی زوڵملێکاروی موسڵمانی ئەم وڵاتە خەرج و بەرجی دانانی بنکەی سەربازی و سەربازەکانی خۆی دابین کردووە.
لاریجانی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی فەلەستین لە ڕۆژانی ڕابردوودا وتی: ئەو ڕووداوانە ئەنجامی هەوڵی نهێنی و فریوکارانەی ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی عەرەبی لەوان عەرەبستانە کە بە وەبن زەخت و گوشار نانی گەلی چەوساوەی فەلەستین و ئاڵۆز کردنی کەشی زاڵ بە سەر ناوچەکە بە گومانی خۆیان گەلی فەلەستینیان لە سوچێکی کەرتی ڕۆژاوا و بە تەوەرەی غەززە تەریک خستۆتەوە و پێیان وایە کە کێشەکەیان چارەسەر کردووە.