تیاچوونی دوو تیمی تیرۆریستی لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i340258-تیاچوونی_دوو_تیمی_تیرۆریستی_لە_تاران
فەرماندەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی "محمد رسول اللە" لە تاران رایگەیاند دوو تیمی تیرۆریستی لەم شارە تیابردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2018 08:04 Asia/Tehran
  • تیاچوونی دوو تیمی تیرۆریستی لە تاران

فەرماندەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی "محمد رسول اللە" لە تاران رایگەیاند دوو تیمی تیرۆریستی لەم شارە تیابردووە.

سەردار سەرتیپ "محەممەد ڕەزا یەزدی" فەرماندەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی "محمد رسول اللە" لە تاران ئێوارەی دووشەممە لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی ڕێکخستنی لێژنەکانی بەڕێوەبردنی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئامادە بوون لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتی: ئەندامی دوو تیمی تیرۆریستیان گرتووە کە بەنیازی ئاڵۆزی و بشێوی نانەوە لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە)دا بوون.

سەرتیپ یەزدی وتیشی؛ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە تەواوەتی ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و هەرچەشنە کردەوەیەکی ئەوان بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی ئێمە دەبێتەوە.

فەرماندەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی "محمد رسول اللە" لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە هەموو هەواهەنگییەک بۆ بەشداریی باشتری زیارەتکاران لە ڕێ و ڕەسمی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) ئەنجام دراوە راشکاوانە رایگەیاند: دوژمنایەتیی دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بڕانەوەی نییە و هەر بۆیە هەموو ئامادەیی ئاسایشی و بەرەڤانیی بۆ بەڕێوەچوونی بەشکۆتری ئەم ڕێ و ڕەسمە بەڕێوە چووە.

چواردەیەمی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی ڕێکەوت لەگەڵ چواری ژوەنی ٢٠١٨، دسپێکی سیهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەم بۆنەوە هەموو ساڵێ لە بارەگای پاکی ئەو حەزرەتە بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە سەرانسەی ئێران و وڵاتانی جیهانەوە ڕێ و ڕەسمی تایبەت بە ئیرتیحال بەڕێوە دەچێ.