دەسپێکرانی کاری گەورەترین پێشانگەی کشت وکاڵ و خواردەمەنیی ڕۆژئاوای ئاسیا لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i344210-دەسپێکرانی_کاری_گەورەترین_پێشانگەی_کشت_وکاڵ_و_خواردەمەنیی_ڕۆژئاوای_ئاسیا_لە_تاران
بیست وپێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پێشەسازی کشت وکاڵ، مادەی خواردەمەنی ، مەکینەجات و پێشەسازیی سەر بە " ئێران ئاگروفود ٢٠١٨" کە گەورەترین پێشانگەی پێشەسازیی کشت وکاڵ و خواردەمەنیی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دیتە ئەژمار ، ڕۆژی هەینی لە تاران دەستی بە کار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2018 14:45 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کاری گەورەترین پێشانگەی کشت وکاڵ و خواردەمەنیی ڕۆژئاوای ئاسیا لە تاران

بیست وپێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پێشەسازی کشت وکاڵ، مادەی خواردەمەنی ، مەکینەجات و پێشەسازیی سەر بە " ئێران ئاگروفود ٢٠١٨" کە گەورەترین پێشانگەی پێشەسازیی کشت وکاڵ و خواردەمەنیی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دیتە ئەژمار ، ڕۆژی هەینی لە تاران دەستی بە کار کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، لەم پێشانگەیەدا فرەتر لە یەک هەزارو٣٠٠ کۆمپانیای ناوخۆیی وبیانی لە ٣٢وڵات، بەشداریان کردووە.لەم پێشانگەیە دا سەرەڕای کۆمپانیەکانی ئێرانی ، نوێنەرانێک لە وڵاتانی بیانی لەوان سپانیا ، ئۆتریش ، ئەندونیزیا ، ئینگلیس ، ئیتالیا، ئالمان ، بەرازیل، بلژیک ، دانیمارک، ڕوسیا، ژاپۆن، سوئیس ، فەرانسە، کەنەداوهوڵەند تیای دا بەشدارن . گرینگایەتی پێشانگەی پێشەسازیی کشت وکاڵ وخواردەمەنی تاران بووەتە هۆی ئەوەی کە  ژمارەیەکی زۆرلە وڵاتان بەشێوەی پاڤیۆنگەلی فەرمیانە لە ئاستی وڵات و گروپ دا بەشداریی تیادا بکەن. پشتیوانی لە بەرهەمەکانی ناوخۆیی ، ناساندنی توانایی وپێشکەوتنەکانی ئێران لەبەشی کشت وکاڵ وخواردەمەنی ، بەرزکردنەوەی ئاستی ئالووێرەکانی بازرگانیی ئێران لە مەڕ پەرەی هەناردەکانی نانەوتی ، کارنانەوەو کارخولقاندن ، بەرزکردنەوەی زانست وئالووێری زانیاریی نێوان بەشداربووان لە پێشانگە، هان دانی بەرهەم هێنەران بۆپێشبڕکێی تەندروست و ئامانجدار لە بواری ئەم پێشەیە، ئاشناکردنی بەشداربووان لەگەڵ دوایین دەستکەوتەکانی زانستی و پێشەسازیی بەشی کشت وکاڵ لە گرینگترین مەبەست وئامانجەکانی بەڕێوەبردنی ئەم پێشانگایەیە. بیست وپێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پێشەسازی کشت وکاڵ، مادەی خواردەمەنی ، مەکینەجات وپێشەسازیی سەربە " ئێران ئاگروفود٢٠١٨ هەتا دووهەمی ژوییە بەردەوام دەبێت.