سەفەری یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i349010-سەفەری_یاریدەدەری_پایەبەرزی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بۆ_فەرەنسا
یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کارو باری تایبەتی ڕامیاریی رۆژی پێنجشەم لەپاش دانووستانی ئاشتی سووریا لە ژێنیڤ و دانووستان سەبارەت بە قەیرانیی یەمەن لە بروکسێل چوو بۆ پاریس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2018 12:52 Asia/Tehran
  •  سەفەری  یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ فەرەنسا

یاریدەدەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کارو باری تایبەتی ڕامیاریی رۆژی پێنجشەم لەپاش دانووستانی ئاشتی سووریا لە ژێنیڤ و دانووستان سەبارەت بە قەیرانیی یەمەن لە بروکسێل چوو بۆ پاریس.

" حسەین جابێری ئەنساری"   یاریدە دەری پایەبەرزی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کارو باری تایبەتی سیاسی ڕۆژانیی دوو سەممە و سێی شەممەی ڕابردوو(دەهەم و یازدەهەمی سیپتەمبەر) بۆ بەشداریی لە دووهەمین خولی دانووستانەکان هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیا و تورکیا و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کارو باری سوریا ، بۆ وتووێژ لەبارەی لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا سەردانیی ژێنیڤی کردووە .

 " جابێری ئەنساری " ڕۆژی ڕابردوو(چوار شەممە) لە بروکسێل یش لە سێهەمین خولی دانووستانەکانی ئێران لەگەڵ نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و بەڕێوە بەرانیی گشتی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی چوار وڵاتی ئەڵمانیا ، فەرەنسا، ئیتالیا و بەریتانیا لە بارەی قەیرانی یەمەن بەشداریی و لە بارەی ڕێگاکانی یارمەتیی بۆ کۆتایی شەڕی داسەپێندرا دژی گەلی یەمەن و بەرتەسک کردنەوەی ڕەهەندەکانیی کارەساتی ئینسانی لەم وڵاتە دا ڕاوێژی کردووە .