رۆحانی خوازیاری ڕاگەیشتن بە هۆکاری لێکدانی پاسێک و تانکەڕێک لە "نەتەنز"- "کاشان" بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i349332-رۆحانی_خوازیاری_ڕاگەیشتن_بە_هۆکاری_لێکدانی_پاسێک_و_تانکەڕێک_لە_نەتەنز_کاشان_بوو
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی بەبۆنەی قەومانی ڕووداوەکەی ڕێگای نەتەنز-کاشان، خوازیاری تاووتوێی هۆکارەکانی قەومانی ئەو ڕووداوە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2018 13:15 Asia/Tehran
  • رۆحانی خوازیاری ڕاگەیشتن بە هۆکاری لێکدانی پاسێک و تانکەڕێک لە

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی بەبۆنەی قەومانی ڕووداوەکەی ڕێگای نەتەنز-کاشان، خوازیاری تاووتوێی هۆکارەکانی قەومانی ئەو ڕووداوە بوو.

شەوی ڕابردوو(دووشەممە) لێکدانی پاسێکی موسافرهەڵگر لەگەڵ تانکەڕێکی سوتەمەنی لە ڕێگای نەتەنز بۆ کاشان لە ناوەندی ئێران، بیست و یەک کەس گیانیان لەدەستداو بیست و پێنج کەسیش زامدار بوون.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە وێڕای دەربڕینی مەخابنی لەو ڕووداوە دڵتەزێنە، بەرپرسانی پارێزگاکان بەتایبەت پارێزگاری ئیسفەهان(ناوەندی ئێران)ی راسپاد بۆهاوکاریی دەزگە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی چارەسەریی برینداران و ھەروەھا لەزووترین کاتدا هۆکارەکانی قەومانی ئەو ڕووداوە لێک بدەنەوە.

ئیسحاق جەهانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماریش لە پەیامێکدا داوای لە پارێزگاری ئیسفەهان کرد، هەتا وێڕای یارمەتی گەیاندن و ڕاگەییشتنی خێرا بە ڕەوشی زیاندیتوان، هۆی ڕوودانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە تاووتوێ بکاو ڕایبگەیێنێ.