ئیمزاکرانی دوو سەنەدی هاوکاریی هاوبەش لەنێوان ئێران و ئەرمەنستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i358342-ئیمزاکرانی_دوو_سەنەدی_هاوکاریی_هاوبەش_لەنێوان_ئێران_و_ئەرمەنستان
بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، دوو سەنەدو یادداشتی تەبایی هاوکاریی هاوبەش لەنێوان بەرپرسانی دوو وڵات لەتاران مۆرکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2019 13:00 Asia/Tehran
  • ئیمزاکرانی دوو سەنەدی هاوکاریی هاوبەش لەنێوان ئێران و ئەرمەنستان

بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، دوو سەنەدو یادداشتی تەبایی هاوکاریی هاوبەش لەنێوان بەرپرسانی دوو وڵات لەتاران مۆرکرا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماریی، یادداشتی تەبایی هاوکاریی لە نێوان ڕێکخراوی نیشتمانیی ستانداردی ئێران و وەزارەتی گەشەی ئابووری و سەرمایەنانەوەی ئەرمەنستان و سەنەدی هاوکاری لەنێوان ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازاد-و سەنعەتییەکان وناوچە تایبەتە ئابوریەکانی ئێران و وەزارەتی گەشەی ئابوری و سەرمایەنانەوەی ئەرمەنستان دوو سەنەدێک بوون کە لەلایەن بەرپرسانی دوو وڵات مۆر کرا.

"نیکۆل پاشنینیا" سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە تاران و لەلایەن حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازیی لێکرا.