May 24, 2019 16:43 Asia/Tehran
  • بروسکەی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرۆک وەزیرانی هیندستان

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سەرکەوتنی پارتی "بهاراتیا جاناتا"ی لە هەڵبژاردنی سەرانسەری پەرلەمانی هیندستان پیرۆزبایی کرد لە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە .

حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە  پەیامێک دا وێرای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی نارندرا مودی و پارتی بهاراتیا لە هەڵبژاردنی سەرانسەریی پەرلەمانی هیندستان، متمانەی دەربڕی  پێوەندی لە مێژینەی تاران - دێهلی نوێ، زۆرتر لە ڕابردوو پەرەبستێنێ و قووڵ بێت.

پارتی بهاراتیا جاناتای هیندستان بە بەدەست هێنانی 343 کوری لە 542 کوری پەرلەمانی هیندستان، لەهەڵبژاردن سەرکەوت.

لە هەڵبژاردنی هیندستان نیزیکەی نۆسەد ملوێن  کەس بۆ بەشداری کردن لە هە ڵبژاردن و دیاریکرانی 542 نوێنەری پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە پەرلەمانی عەوام، ناونوسینیان کرد .

هەڵبژاردنی  پەرلەمانی هیندستان لە حەوت قۆناخ دا بەڕێوەچوو کە شەش حەوتەی خایاند.

هەر پارت یان هاوپەیمانیەک لە هیندستان بۆ پکهێنانی دەوڵەتی دەبێ 272 کورسی پەرلەمانی لە بەردەست دابێت.

سەرپەیڤ