ڕۆحانی : بایکۆتی ئەمریکا لەدژی ئێران ، بارستای خۆی لە دەس داوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە کردەوەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران لە نمونەی هەرە بەرچاو وئاشکرای تیرۆریسمی ئابووریە پیداگری کرد: بایکۆتی ئەمریکا لەدژی ئێران ، بارستای خۆی لە دەس داوە.
"حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت، بە ئاماژەدان بەمەکە ئەمریکا بێ پیشینەترین بایکۆی وگوشاری مێژوویی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو سەپاندووەتەسەر نەتەوەی ئێران ، وتی: بە پێی هەموو ئەم زەخت وگوشارانە ، دۆخی گشتیی ئێرانی ئیسلامی زۆرباشە. ڕۆحانی بە ئاماژەدان بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە تاران لەمەڕ ئەمەکە ئەمریکا لە ڕێگا وڕێبازێک دا کە هەڵیبژاردووە هەڵە دەکات وهەرکەس کە مێژووی ئێران بناسێت دەزانێ کە زەخت وگوشاری زۆرینەیی هیچ کارتێکەریکی بەسەر خەڵک دانابیت، وتی: هەموو دان دادەنین بە گەورەیی ودەسەڵاتی نەتەوەی ئێران، ودەزانن ڕێگایەک کە هاوپەیمانەکانیان هەڵیانبژاردووە هەڵەیە وئەمە زۆر گرینگە. سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئێران بە یەکیەتی وهاودڵی ، بدخوازان ناچار بە قەبوڵ کردنی هەڵەکانیان ودانیشتنە بەردەم مێزی مەنتیق ، وتووێژ ودادگەری دەبێت. ڕۆحانی هەروەها بە راگەیاندنی ئەمەکە ئاهەنگی دۆخی ئابووری ئێران بەرەو باش بوون دەڕوات وتی: ڕاوەستاوی وخۆڕاگری خەڵکی ئێران بووە هۆی پۆچەڵ کرانەوەی پیلانی دوژمنان .