ڕوحانی : هەوڵی ئێران بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامی ناوچەکەیە
سەرۆک کۆماری ئێران پاراستنی ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەرە گرینگ زانی .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەرلە چوونی بۆ قرقیزستان لە تاران جەختی کرد : هەوڵی ئێران بەردەوام بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بووە و ئەو هەستیارییەی خۆی سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە کردەوە نیشان داوە. سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە بە بەڕێوە چوونی کوبوونەوەکانی شانگهای لە قرقیزستان وتیشی: لەو کوبوونەوەیەدا پرسەکانی ئاسایشی ناوچەکەو پەیوەندیی وڵاتانی ئەندام لێک ئەدرێتەوە . ڕوحانی بە وتنی ئەوی کە لە کۆبوونەوەی شانگهای وڵاتانێکی گرینگ وەکوو ڕوسیا و چینیش بەشدارن وتیشی: ئەو دوو وڵاتە لە دوستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن کە هەر دووکیان ئەندامی وڵاتانی چوار کۆیەکن و ئێستاکە پێویستە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیش لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە گفتگۆ بکرێت . سەرۆک کۆمار هەروەها وێڕای ئاماژە بە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سیکا لە تاجیکستان وتیشی : ئەو کۆبوونەوە پێکهاتووە لە وڵاتانێک کە هاوکاری و متمانەسازی لە ناوچەی ئاسیا پێ و شوێن دەگرن . سەروک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ بەشداری و وتاردان لە دانیشتنی ئەنجومەنی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی شانگهای تارانی بەرەو بیشکەکی پێتەختی قرقیزستان بە جێ هێشت . بڕیارە دوای دانیشتنی سەرانی شانگهای لە بیشکەک سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداری و وتاردان لە پێنجەمین دانیشتنی سەرانی کونفڕانسی هاوکاری و ھەنگاوی متمانەسازی لە ئاسیا «سیکا» سەردانی دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان بکات .