حوزه‌یران 15, 2019 07:22 Asia/Tehran
  • روحانی : ئێران بۆ بەهێزکردنی سەقام و گەشەی ئەفغانستان هەوڵ ئەدات

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران گوتی : تاران هەموو هەوڵی خۆی ئەدات بۆ بەهێز کردنی سەقام و گەشەی ئەفغانستان .

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی سەرۆک کۆماری ، حەسەن روحانی دوانیوەڕۆی هەینی لە دیداری ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ، لە پەراوێزی نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی رێکخرای هاریکاریی شانگهای لە بیشکەکی پێتەختی قرقیزستان ، هیوای خواست : لیژنەی هاوبەشی ئابووریی دوو وڵات هەرچی خێراتر کوبێتەوە و ئەندامەکانی رێگاکانی گەشە و قوڵکردنەوەی زیاتر لە جارانی هاریکاریەکانی تاران کابول بە تایبەت لە بواری ئابووریی هاسان بکات .

 روحانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا هەمیشە لە تەنیشت حکومەت و گەلی ئەفغانستان بوە و دەمێنێ ، گوتی: ئەمریکیەکان بە داخەوە نیشانیان داوە هەموو بەڵێنەکانیان دەخنە ژێر پێ  و لە ئەنجامدا بۆ بەهێز کردنی سەقام و ئاسایشی ناوچەکە ، باشتر وایە ناوچەکە جێ بهێڵن .

 ئەشرەف غەنیش بە پێداگری لەسەر گرنگایەتیی جێگە و ڕۆڵی کۆماری ئسلامیی ئێران لە ناوچەکە وتی : ئەفغانستان خوازیاری پەرەی هاریکاریی لە گەڵ تاران لە هەموو بوارەکاندایە لەوان رۆڵی تۆخی ئێران لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئەفغانستان .

 سەرۆکی ئەفغانستان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کابول هەرگیز رێگا نادات خاکی ئەفغانستان لە دژی ئێران دەکار بهێنرێ  گوتی: تاران و کابول دەبێ بە هاریکاری یەکتر دژی قاچاخی مادەی هۆشبەر ، توندڕویی و تیرۆریسم خەبات بکەن .

سەرپەیڤ