نەیاریەتی ئێران و تورکیا لە گەڵ یەک لایەنە خوازی لە پەیوەندی نێونەتەوەیی
سەروک کۆمارانی ئێران و تورکیا جەختیان کرد لەسەر نەیاریەتی خۆیان لە گەڵ بایکوتەکانی نایاسایی و یەک لایەنە خوازی لە ناوچە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆماریەتی حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی شەمە لە دیداری ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی پێنجەمین دانیشتنی سەرانی کونفڕانسی هاوکاری و متمانە سازی لە ئاسیا سیکا لە دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە تاران هۆگرە بە پەرەی پەیوەندی لە گەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری ئابوروی وتی دەبێ پەرە بدرێت بە هەوڵەکان بۆ هێزمەند کردنی ئەو هاوکاریگەلە و گەیاندنی ئاستی هاوکاریەکانی ساڵانەی دوو وڵات بە سی میلیار دولار . ڕوحانی هەروەها هاوکاریەکانی ناوچەیی ئێران و تورکیای بە گرینگ زانی و وەبیرشی هێنایەوە هاوکاریەکانی دوو لایەنە و سێ لایەنە لە گەڵ ڕووسیا لە بواری پرسە ناوچەییەکان بە تیابەت لە ڕەوتی ئاستانە و بنیاتنانەوەی سووریا زۆر گرینگە و لە پێناو هێزمەندی ئاشتی و سەقامی ناوچەیە . سەرۆک کۆماری تورکیاش لەو دیدارەدا جەختی کرد پەیوەندی ئێران و تورکیا ڕوولەپەرەیە و هێزمەندی زیاتر لە ڕابردوو لە بوارەکانی دوو لایەنە و ناوچەیی زور هەرە گرینگە . ئەردوغان وتیشی تورکیا پ ێداگرە کە پەیوەندی خوی لە گەڵ تاران لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێی بدات .