ڕۆحانی: بایکۆت کردنی بانترین مەقامی مەعنەوی و فەرمیی ئێران، نشانەی خەرفانی کاربەدەستانی ئەمریکاییە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە بریاری ئەمریکا لە مەڕ داسەپاندنی بایکۆتی نوێ بە سەر ئێران جەختی کرد؛ بایکۆتی بانترین کاربەدەستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و مەعنەویی وڵاتێک کە نەک هەر ڕێبەری ئێرانە بەڵکوو ڕێبەری ئەڤیندارانی شۆڕشی ئیسلامی و موسڵمانانی سەرانسەری جیهانیشە، کردەوەیەکی گاڵتەجاڕ و بێشەرمانەیە.
"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی سێشەممە لە دیداری وەزیر و بەڕێوەبەرانی باڵای وەزارەتی تەندرووستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە خەڵکی لوبنان، سووریا، ئەفغانستان ، پاکستان، هیندستان و ناوچەکانی دیکەی جیهان بریتی لە شیعە و سوننە، هۆگر، ئەڤیندار و گوێلەمشتی فەرمانەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانن و ئەوەی کە کەسێک تەواو عەقڵ و ئاوەزی لە دەستداوە و وەها بڕیارێکی بێ شەرمانە دەدات جێی گاڵتە و پێکەنینە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە بایکۆتی نوێی خۆیدا دژ بە ئێران دەسگرتن بە سەر دارایی و سامانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کردووە بە ئامانج وتی: هەموو دارایی و سامانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حسێنییەیەک و ماڵێکی سادە و ساکارە؛ ڕێبەری ئێران وەک ڕێبەرانی دیکەی جیهان نییە کە لە حسێبەکانی دەرەوەی وڵاتیان بە ملیاردان دۆلار پارەی هەبێ کە ئەمریکاییەکان بیانهەوێ دەستی بە سەردا بگرن ویان بلۆکەی بکەن.