ڕۆحانی : ئینگلیزیەکان دەسپێکەری نائەمنی لە دەریاکانن
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوەی ئینگلیزی لە ڕاگرتنی نەوتبەری ئێرانی زۆر منداڵانە ، وهەڵە زانی ووتی" : ئینگلیسیەکان دەسپێکەری نائەمنی لە دەریان ولە شوێنهاتەکانی دەگەن .
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت بە راگەیاندنی ئەمەکە کاروکردەی ئینگلیس لە ڕاگرتنی نەوتبەری ئێرانی بە نیابەت لە گروپی ب" بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی " محەممەد بن سەلمان " پاشای سەعودی" محەممەد بن زاید" پاشای ئیمارات و" جان بۆڵتون" ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی کۆسکی سپی ئەنجام بوو وتی: ئینگلیزیەکان لە حاڵێکدا کە خۆیان لە ناوچەی جەبەل تاریق داگیر کەرن ، بە ناحەق نەوت بەری ئێرانیان ڕاگرتووە. ڕۆحانی وتی: هەموو دەبێ هەوڵ بدەن هەتا هێڵی گەمیوانی لە جیهان لە ئاسایشتی تۆکمە دا بێت چونکە دوپات کردنەوەی وەها کردەوەیەک ، دەبێتە هۆی ناهێوری لە جیهان وبەزیانی هەمووانە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها داخوازی ئەمریکا لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ لێکدانەوەی کردەوەکانی ئێران لە بەرجامی بە چیرۆکیکی پێکەنیندار وبێ پێشینە زانی ووتی: ئەمریکیەکان لەلایکەوە، بەرجام بە ڕێککەوتنێکی زۆر خراپ دەزانن وبەبێ هیچ بیانویەک لیی دەڕونە دەریی ولە لایەکی ترکاتێک ئێران بڕیک لە وادە وبەڵێنەکانی خۆی کەم دەکاتەوە، نیگەرانی دەردەبڕن. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە کردەوەکانی ئێران بە گشتیی لە چوارچیوەی بەرجامە ڕایگەیاند: ئێران چواردە مانگ بە ئوروپیەکان دەرفەتی داوە وهەمدیسانیش بە کاروکردەوەی نوێی ، دوومانگی تر دەرفەتی داوە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە پیداگری لەسەر ئەمەکە کەم کرانی وادەوبەڵێنەکانی ئێران لە کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام ، دووهێندە دەبێت وتی: ئایا پیتاندنێک کە هەزاران کاربوردی ئاشتیانەی لە بواری زانستی تەکنۆلۆژی هەیە ، بۆ ئێران خراپە وبۆ وڵاتانی تر باش/.