بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی گەییشتە تاران
ئاب 25, 2020 10:23 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و شاندەکەی ھاوڕێی بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گەییشتە تاران.
ئەمە یەکەم سەردانی فەرمیانەی «ڕافائێل گروسی» دیپلۆماتی ئەرژەنتینی لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ ئێرانە. ئامانجی لەم سەردانەش وەرگرتنی وەڵامی ھێندێک پرسیارە بەبارەت بە ڕێککەوتنەکان لە بواری ناڤۆکی. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ھاوکارییەکی بەربڵاوی لە چوارچێوەی تەکنیکی دا لە گەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەبووەو ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ داسەپاندنی گوشاری تازە بە سەر ئێراندا بەس بووەتە ھۆی تەریک کەوتنی زیاتری خودی ئەو وڵاتە.
«ڕافائێل گروسی» ئەمڕۆ سێ شەممە چاوی بە «عەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دیدارو وتووێژ دەکات.